رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایدەگەیێنێت، گومانلێکراوێکی تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' تۆمارکرا و گومانلێکراوەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان کەرەنتینە کراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئەم وڵاتە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسەی گومان دەکرێت تووشبووی نەخۆشییەکە بێت لە یەکێک لەم وڵاتانە گەڕاوەتەوە کە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'ـی تێدا بڵاوبووەتەوە، لە ئێستادا پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکەی دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان دەڵێت، بەپێ رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مامەڵە لەگەڵ گومانلێکراوەکە دەکرێت.
بە گوێرەی WHO، نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ بڵاودەبێتەوە، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە تووندنین بەڵام ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەشێت کوشندە بێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـی وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستیی گشتی راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ