WHO پشکنینێكی نوێی خێرا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی سیل پەسنددەکات

07-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO پشکنینێکی نوێی بۆ دەستنیشانکردنی سیل پەسندکرد.
 
پشکنینەکە بە ناوی Xpert® MTB/RIF Ultra لە رێگەی جینەوە دەستنیشانی نەخۆشیی سیل دەکات و لە ماوەی چەند کاژێرێک ئەنجامەکان دەردەچن.
 
د. یوکیکۆ ناکاتانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستڕاگەیشتن بە دەرمان لە WHO دەڵێت: ئەم پشکنینە نوێیە هەلی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە زیاددەکات، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە لە قۆناخی سەرەتا دەستنیشانبکرێت و زوو کەسانی تووشبوو بکەونە ژێر چارەسەرەوە.
 
بەپێی رێکخراوەکە، نەخۆشیی سیل یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندەکانی وڵاتە داهاتمامناوەندەکان و هەژارنشینەکان، بەجۆرێک ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن، نەخۆشییەکەش بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی هێرش دەکەنە سەر سییەکان و لەڕێگەی هەواوە لە کەسانی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، لە ساڵی 2022 دا دوو لەسەر سێی تووشبووانی نوێ لە هەشت وڵاتدا دەستنیشانکراون کە بریتین لە 'هیندستان، ئەندەنوسیا، چین، فلیپین، پاکستان، نەیجیریا، بەنگلادیش و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.