CDC: لە ئەمریکا گیانلەدەستدانی منداڵان و نێوجەوانان بەهۆی تووندوتیژیەوە بەرزبووەتەوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC دەریدەخات، لە ساڵی 2018ـەوە ژمارەی ئەو منداڵ و نێوجەوانانەی کە بەهۆی تووندوتیژی بە دەمانچە و بەکارهێنانی یاری ئاگرین ژیانیان لەدەستدەدەن بەرزبووەتەوە.
 
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، گیانلەدەستدان لەم تەمەنە بەهۆی ئەم تووندوتیژییانە لە ساڵانی 2018 تا 2022 بەڕێژەی 18.8% زیادیکردووە، ئەمەش واتە رێژەکە دوو هێندە زیاترە بەراورد بە ساڵانی 2013 بۆ 2017".
 
ڤیڤیک مۆرتی، پزیشکی گشتیی نەشتەرگەری لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەبێت گیانلەدەستدان بەهۆی تووندوتیژی بە چەکی ئاگرین و دەمانچە بە قەیرانی تەندروستیی گشتی ناوببرێت.
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، لە ساڵی 2022 تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا گیانلەدەستدان پەیوەست بە دەمانچە و یاری ئاگرین پێش گیانلەدەستدان بە رووداوی ماتۆرسکیل کەوتووە وەک هۆکاری سەرەکی مردن لەنێو کەسانی تەمەن 1بۆ 19 ساڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە