بەشێک لە خۆراک، خواردنەوە و رۆتینەکانی رۆژانەی ترەمپ بزانە

06-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، لەم راپۆرتە بەشێک لە خۆراک، خواردنەوە و رۆتینەکانی رۆژانەی ترەمپ ئاشکرادەکرێن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 6-11-2024 دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە گوتاری سەرکەوتنیی پێشکێشکرد و خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.
 
بەشێک لە خۆراک، خواردنەوە و رۆتینەکانی رۆژانەی ترەمپ بەم شێوەیەن؛
 
بەپێی سەرچاوە نزیکەکان لە کۆشکی سپییەوە، ترەمپ لە ژەمی بەیانییاندا بایەخێکی زۆر بە هێلکەی سوورەوەکراو و گۆشتی ئامادەکراوی بەراز دەدات، هەروەها ئەو دڵخوازترین خۆراکی کنتاکی، بەرگر و پیتزایە و ''نزیکەی هەموو رۆژێک دەیانخوات''.
 
کۆری لیڤاندۆڤسکی و دەیڤید بۆسی، بەرپرسانی پێشووی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ ئاشکرایان کردووە، ترەمپ حەزی لە پیتزا، سینگی مریشک و هەندێکجاریش ستیکی گۆشتە، ئەوەش باسدەکەن کە بەهیچ شێوەیەک جگەرە ناکێشێت.
 
بەڵام دەریدەخەن، لەگەڵ ژەمەکاندا خواردنەوە گازییە دایتەکان دەخواتەوە.
 
ئاژانسەکانی نزیک لە ''47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا'' رایدەگەیێنن، ترەمپ ئارەزوویەکی زۆری بۆ وەرزشی گۆڵف هەیە و ئێستا وەرزشی لەشجوانی ناکات، بۆ کێشڕێکییەکەی بایەخ بە پیاسەکردنی رۆژانە دەدات و زۆرجار نزیکەی 12 بۆ 16 کاژێریش بەڕۆژوو دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە