باشترین کات بۆ خواردنی تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین D بزانە

06-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەپێی ئۆفیسی ئەورووپیی دەزگای خۆراک و دەرمان، ئەگەر تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین D  لەکاتی گونجاودا بخورێت، ئەوا کاریگەرییەکەی زۆرتر دەبێت.
 
ئۆفیسی ئەورووپیی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA رایدەگەیێنێت، دەنکۆڵەکانی ڤیتامین D پێویستە لەدوای نانخواردن بخورێن، چونکە لەچەوریدا تواوەن و لەگەڵ خۆراکە چەورەکاندا باشتر دەتوێنەوە.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد، خۆراکەکانی وەکو؛ ئاڤۆگادۆ، گوێز، ماسی، قارچک، جگەری ئاژەڵ، شەربەتی پرتەقاڵ، شیرەمەنییەکان و زەردێنەی هێلکە سەرچاوەی سەرەکیی ڤیتامینەکەن، بەڵام بەرکەوتن بە تیشکی خۆر سەرچاوەی هەرە سەرەکییە.
 
لێکۆڵینەوەی جیاواز و پسپۆڕان رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکەن کە دەنکۆڵەی ڤیتامین دی باشترە دوای نانی نیوەڕۆ بخورێت و ئێواران نەخورێت باشترە، چونکە دەشێت ببێتەهۆی تێکچوونی خەو و خەوزڕان. {هەرچەندە ئەوانەش سنووردارن، بەڵام باشترە کە هەر دوای ژەمی نیوەڕوان بێت}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.