توێژینەوەیەک: تەمەنی خانمانی دووگیان زۆربێت، ئەگەری منداڵی ئۆتیزم زیاددەبێت

03-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پڕۆفیسۆرێکی عێراقی کە لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر وانەی گوتووەتەوە، توێژینەوەیەکی لەسەر دەرخستنی هۆکاری ئۆتیزم کرد و دەریدەخات، ناڕێکیی تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێی خانمان، دەکرێت هۆکار بێت بۆ خستنەوەی وەچەی ئۆتیزم و ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیادبکات.
 
ئەو پڕۆفیسۆرە ناوی د. عادل ساڵحییە و ساڵانێک لە بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر وانەی گوتووەتەوە، ئێستا سەرۆکی کۆمەڵەی عێراقییە بۆ چارەسەری دەروونی. لە توێژینەوەکەی ئامارەکانی نێوان ساڵانی 2000 تاوەکو 2024ـی بەکارهێناوە و لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکراوەتەوە؛ دەریدەخات، ناڕێکییەکانی سووڕی مانگانە و ناڕێکییە هۆرمۆنییەکان لەماوەی دووگیانیدا دەشێت هۆکاربن بۆ ئەوەی کە کۆرپەی ئۆتیزم بخرێتەوە.
 
د. عادل ساڵحی، پڕۆفیسۆری دەروونناسیی کلینیکی ئەوەی خستووەتەڕوو کە هۆرمۆنەکانی 'AMH، FSH، ئیسترادایۆڵ و تەمەنی خانمان بۆ دووگیانی' رۆڵی کاریگەریان هەیە لە خستنەوەی وەچەی ئۆتیزم، بەتایبەت تەمەنی خانمان، بەجۆرێک کە چەند تەمەنی خانمی دووگیان زیاتر بێت، ئەگەری کۆرپەی ئۆتیزمیش زیاددەبێت.
 
هەروەها ئەمانەی خوارەوەش دەشێت هۆکاربن بۆ زیادبوونی ئەگەری ئۆتیزم؛

- ناڕێکیی رێژەی هۆرمۆنەکانی FSH، Estradiol، AFC و AMH.
- بچووکبوونەوەی قەبارەی هێلکەکانی نێو منداڵدان کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، بچووکتر دەبنەوە.
- ناڕێکیی شێوازی ژیانی خانمان کە ئەمەش هۆکارە بۆ لاوازبوونی هێلکەکانیان و ناڕێکیی هۆرمۆنەکانیان.
 
سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2008 لە هەرێمی کوردستان لەکۆی 150 منداڵ یەکێکیان ئۆتیزم بووە، بەڵام ئێستا لە 90 منداڵ یەکێکیان ئۆتیزمە و ساڵانە رێژەکە زیاددەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤاکسینێکی ئاژەڵان.

ڤێتێرنەریی ئاکرێ: نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵاندا بڵاوە و ڤاکسینمان نییە

بەرپرسی بنکەی ڤێتێرنەریی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی تەبەق لە زستانەوە تاوەکو ئێستا بە شەپۆلی جیاواز لەنێو ئاژەڵان بڵاوبووەتەوە و زۆرینەشیان ئەوانەن کە ڤاکسین نەکراون، ڤێتێرنەریی دهۆکیش ئاشكرای دەکات، ئەمساڵ هیچ ڤاکسینێکی دژەتەبەقیان بۆ دابیننەکراوە.