رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: منداڵبوون بە نەشتەرگەری بەبێ هۆکاری زانستی، نابێت بکرێت و راستییەکیش ئاشکرادەکات.
د. لەنجە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون بە رووداوی راگەیاند، هەر منداڵێک پێشوەختە دەربهێنرێت کاریگەریی دەبێت لەسەر گەشەی منداڵەکە و مێشک و هزری لە داهاتوودا.
بەگوتەی د. لەنجە سامی، منداڵبوونی پێشوەختە تەندروستیی کۆرپە و دایک دەخاتە مەترسییەوە و پێی باشە کە کۆرپە ماوەی خۆی تەواو بکات و پێشوەختە لەنێو سکی دایکی دەرنەهێندرێت.
بەپێی WHO، پاشهاتەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە دەشێت ئەمانە بن؛
- ناڕێکیی فەرمانەکانی مێشك
- هەوکردن
- هەناسەتەنگی
- تووشبوون بە جەڵتە
- ئیفلیجیی مێشک
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- ناڕێکیی گەشە
- لاوازیی بەرگریی جەستە
- تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایێنەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ