توێژینەوەیەک: دووگیانبوونی چاوەڕواننەکراو هۆکارێکی خەمۆکیی دوای منداڵبوونە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکات، ئەو خانمانەی بە چاوەڕواننەکراوی و بەبێ پلان دووگیان دەبن، دوای کۆتایی ماوەی دووگیانییەکەیان خەمۆکبوون و تێکچوونی دەروونیان زۆر دەبێت، هۆشداریش دەدرێتە خانمانی گەنج.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی باسک لە ئیسپانیا لەسەر 11 هەزار و 500 خانم کرا و دەرکەوت، 20٪ـیان دووگیانی بێپلانیان هەبووە و لەوانەش زۆرینەیان تووشی خەمۆکی، خەمباربوون و ناڕێکیی دەروونیی دوای منداڵبوون بوونەتەوە.
 
د. ئانا باربوسا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە جیهاندا پێشبینیدەکرێت رێژەی دووگیانبوونی بێپلان لە ئاستێکی بەرزدا بێت، لەکاتێکدا چەندین رێگەی پێشگیری لە دووگیانبوون هەن.
 
د. باربوسا ئاشکرای دەکات، ئەو خانمانەی تەمەنیان کەمترە لە 30 ساڵان، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکیی دوای منداڵبوون زیاترە ئەگەر دووگیانبوونەکەیان بێپلان بێت.
 
ماوەی نێوان دوو دووگیانبوون پێویستە چەند بێت؟ ئەم پسپۆڕە وەڵامدەداتەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە