Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند ئەندامێکی تیمی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو بەرنامەی دەروون.

چەند ئەندامێکی تیمی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو بەرنامەی دەروون.

تەندروستی02-02-2025

تیمێکی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ: منداڵێکی 14 ساڵان تەمەنی سییەکانی 45 ساڵان بوو

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی 

یەکێک لە ئەندامانی تیمی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ باسی دیاردەی کێشانی دووکەڵ لەنێو منداڵان دەکات و پشکنینیان بۆ منداڵێک کردووە و لەبارەی ئەنجامەکەیەوە دەڵێت: منداڵێکی 14 ساڵان، ماوەی پێنج ساڵ بوو جگەرەی دەکێشا و تووشی شۆکی کردین.
 
لەنێو بەرنامەی دەروون باسی کاریگەرییە دەروونی، جەستەیی و کۆمەڵایەتییەکانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان کرا و ئەحمەد جەمال، یەکێک لە ئەندامانی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ گوتی، ئەو منداڵە 14 ساڵانە بە پشکنین بۆمان دەرکەوت کە تەمەنی سییەکانی گەیشتووەتە 45 ساڵ نەک ئەوەی هی کەسێکی 14 ساڵان بن.
 
پشکنین لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ چۆنە؟
 
کلینیکەکە لەنێو نەخۆشخانەی تایبەتی ''پار''ـە و پزیشکی پسپۆڕی سینگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەن، هەموو ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەرە پزیشکییەکان دابینکراون.
 
د. رێباز هەمزە، سەرپەرشتیاری کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ و پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان دەڵێت ''لە کلینیکەکە هەرکەسێک ناوی تۆماردەکرێت، پەیوەندیی پێوە دەکرێت و لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ پشکنین و چاودێریی دەکرێت، بە کەسەکەش دەڵێین تەمەنی سییەکانی چەندە بەراورد بە تەمەنی خۆی''.
 
لەنێو کلینیکەکە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکێشدەکرێن؛
 
شیکردنەوەی مێژووی پزیشکیی کەسەکە
پشکنینی گشتیی کلینیکی
پشکنینی توانای سییەکان
پشکنینی گشتیی خوێن
تیشکی سینگ
پشکنینی رێژەی یەکەئۆکسیدی کاربۆن
پشکنینی راددەی کاریگەریی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان لەسەر تەندروستیی کەسەکە
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.

تەواوی بەرنامەی دەروون، لێرە ببینە؛