کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوبەی دووبرا لە بازاڕی ئیسکان

کوبەی دووبرا لە بازاڕی ئیسکان

گەڕانەوە20/10/2026

کوبەی دووبرا لە بازاڕی ئیسکان

کەڤین حوسێن 

رووداو - هەولێر

لە شەقامی ئیسکان لە شاری هەولێر، بۆنی کوبەی سوورەکراو سەرنجی هەموو رێبوارێک رادەکێشێت. چیرۆکی ئەم کوبەیە لە هەورلێر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1965، کاتێک بنەماڵەیەک بڕیاریاندا شێوازی دروستکردنی کوبەی مووسڵ بهێننە هەولێر، بەڵام بە دەستکاری و تامی تایبەتی خۆیانەوە پێشکەشی خەڵکی بکەن.


ئەم کارە زیاتر لە 30 ساڵە لەلایەن دوو برای کاسبکار بە ناوەکانی هۆشیار ئیسماعیل و ڕێبوار ئیسماعیل لەسەر عەرەبانەیەک بەڕێوەدەبرێت. هەرچەندە شوێنەکەیان هیچ تابلۆ و ناونیشانێکی پێوە نییە، بەڵام لە نێو خەڵک و کڕیارانیاندا بە "کوبەی دوو برا" ناسراوە و ناوبانگێکی زۆری هەیە.

هۆشیار ئیسماعیل، یەکێک لە براکان، سەبارەت بە مێژووی پیشەکەیان دەڵێت: "ئەم کارە لە مامم و باوکمەوە بۆمان ماوەتەوە. سەرەتا لە ساڵانی شەستەکاندا ئەم کارەیان دەستپێکرد، بەڵام دواتر بووە پیشەی سەرەکیمان. ئێمە کوبەی مووسڵیمان گۆڕی بە شێوازێکی هەولێرییانە کە بەهارات و تامی تەواو جیاوازە، هەر بۆیە تەنانەت کڕیارانی عەرەب و بیانیش کاتێک دێنە هەولێر یەکسەر بەدوای ئەم کوبەیەدا دەگەڕێن."

ئامادەکاریی کارەکە لە نێو ماڵەوە و بە هاوکاریی خێزانەکانیان دەستپێدەکات؛ پاشان لە کاژێر 6:00ـی ئێوارەوە تاوەکو درەنگانی شەو (کاژێر 1:30 بۆ 2:00ـی بەرەبەیان) لەسەر شەقامی ئیسکان دەوەستن و بە گەرمی کوبەکە سوور دەکەنەوە.

ئێستا نەوەی سێیەمی ئەم بنەماڵەیە هاتوونەتە نێو پیشەکەوە؛ عەبدوڵڵا هۆشیار، کوڕی هۆشیار، کە خوێندنی پەیمانگەی تەواو کردووە، لەبری دانیشتن لە ماڵەوە لەگەڵ براکەیدا عەرەبانەیەکی دیکەی هاوشێوەیان داناوە و دەڵێت: "ئەم پیشەیە بۆ ئێمە کارێکی پیرۆزە، چونکە بە ئارەقەی نێوچەوان بەدەستهاتووە و بژێویی چەندین خێزانی لەسەر دابین دەکرێت. ئێمە لە باوکمانەوە فێری بووین و جۆری نوێی وەک بۆرەک و کوبەی قەبارە جیاوازمان بۆ زیاد کردووە."