کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردی کازاخستان زمان و کولتووری خۆیان دەپارێزن

کوردی کازاخستان زمان و کولتووری خۆیان دەپارێزن

گەڕانەوە17/09/2026

کوردی کازاخستان زمان و کولتووری خۆیان دەپارێزن

دەربارە

کوردی کازاخستان بە یەکێک لە رێکخراوترین و چالاکترین کۆمەڵگەکان دادەنرێن کە توانیویانە بە باشترین شێوە زمان، ناسنامە و کولتووری نەتەوەیی خۆیان بپارێزن. ئەم پاراستن و گەشەپێدانە بە هەڕەمەکی نەهاتووەتە کایەوە، بەڵکو بەرهەمی هەوڵی هاوبەشی رۆشنبیران و سەرمایەدارانی کوردە کە لە رێگەی دامەزراوەی تایبەتەوە خزمەت بە کولتووری کوردی دەکەن.
دەستپێشخەرییەکی سەرەکی لەم بوارەدا لەلایەن "وەقفی پێشخستنی کولتووری کوردی"یەوە ئەنجام دەدرێت؛ رێکخراوێک کە 10 ساڵ لەمەوبەر بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم فلیت مامەدۆڤ و بە بەشداریی دەستەیەک لە بازرگان و سەرمایەدارانی کورد لە کازاخستان دامەزراوە. ئامانجی سەرەکییان پاراستنی رەگ و ریشەی نەتەوەیی نەوەی نوێیە لە تاراوگە.
وەقفەکە بە هاوکارییە داراییەکانی، چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی "ئەلفوبێی کوردی" و پەڕتووکی خوێندنی بە زمانی دایک بۆ ئەو قوتابخانانە گرتووەتە ئەستۆ کە لە هەندێک ناوچەی کازاخستان وانەی زمانی کوردییان تێدا دەگوترێتەوە.
ئیبراهیمی فلێت، سەرۆکی وەقفی پێشخستنی کولتووری کوردی، سەبارەت بە گرنگیی دامەزراوەکەیان دەڵێت: "لەنێو کۆمەڵگەدا پێویست بوو دەزگایەکی لەم شێوەیەمان هەبێت تاوەکو نەتەوەکەمان بزانێت خاوەنی پاڵپشتێکە و دەکرێت هاوکاریی پێشکەش بکرێت. سەرمایەدار و گەنجانی ئێمە هەریەکە و لە بوارێکدا کار دەکەن، بەڵام کاتێک نۆرەی پاراستنی کوردایەتی و نەتەوە دێت، هەموومان بڕیارمان دا لە پشت میللەتەکەمان بین و هاوکارییان بکەین."
چالاکییەکانی ئەم وەقفە تەنیا لە بواری پەروەردەدا قەتیس نەماونەتەوە، بەڵکو پاڵپشتیی بەردەوام پێشکەش بە هونەرمەندان، تیپەکانی میوزیک و فۆلکلۆری کوردی و دروونی جلوبەرگی کوردی دەکەن. هەروەها ساڵانە لە جەژنی نەورۆز و بۆنە نەتەوەییەکاندا، ئاهەنگ و فیستیڤاڵی گەورە لە کازاخستان، کیرغزستان، گورجستان و ئازەربایجان رێکدەخەن.
ئیبراهیمی فلێت ئاماژە بەوە دەکات: "فۆلکلۆری ئێمە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە و گەنجەکانمان بەشداریی کارای تێدا دەکەن. ئێمە لە هەموو بوارەکاندا، لە دروونی جلی کوردییەوە تاوەکو سازکردنی گەورەترین ئاهەنگەکانی نەورۆز لە سەرتاسەری ناوچەکەدا، هاوکاریی تەواو پێشکەش دەکەین تاوەکو ئەم بۆنانە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچن."
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، بە هاوکاریی دارایی ئەم وەقفە، دەیان پەڕتووکی زانستی، مێژوویی و ئەدەبی چاپ کراون و ساڵانە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئەکادیمی لەسەر مێژوو و ئەدەبیاتی کوردی لە وڵاتانی جیاواز ساز دەکرێن.