رێناس محەممەد، گەنجێکی خەڵکی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ مارینای هاوژینی کە خەڵکی وڵاتی جۆرجیایە، دوای 13 ساڵ لە ناسیاری و پەیوەندیی خۆشەویستی، ئاهەنگی هاوسەرگیرییان گێڕا و دوو کلتووری هەزاران کیلۆمەتر دوور لە یەکدییان لە چوارچێوەی ژیانێکی هاوبەشدا کۆکردەوە.
چیرۆکی نێوان رێناسی تەمەن 35 ساڵ و مارینا بۆ 13 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کاتێک مارینا لە تەمەنی 18 ساڵیدا سەردانی کوردستانی کردبوو. لە ئامێدی یەکتریان ناسی و پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا دروستبوو کە لە کۆتاییدا گەیشتە بڕیاری پێکهێنانی خێزان.
لە رۆژی هاوسەرگیرییەکەدا، ئاهەنگەکە بە نەریتی ناوچەکە رازێندرایەوە؛ بەتایبەت رێوڕەسمی ئامادەکردنی زاوا. سەرەتا زاوا بۆ خۆشۆردن برایە گەرماو. دواتر هاوڕێیان و خزمانی زاوا جلی زوایان لەبەرکرد و بۆنی خۆشیان لێدا. یەکێک لە نەریتە سەرنجڕاکێشەکانی دیکەی ئاهەنگەکە ئەوەبوو منداڵێک یەکێک لە پێڵاوەکانی زاوا هەڵدەگرێت و پارە کۆدەکاتەوەبەم شێوازە فۆلکلۆرییە، رێناس و مارینا یادگارییەکی تایبەتیان تۆمار کرد کە تێکەڵەیەک بوو لە خۆشەویستیی نێوان دوو گەل و دوو کلتووری جیاواز.