کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانیشتن لەسەر چیچکان؛ نهێنیی شێوازی پشوودانی چینییەکان

دانیشتن لەسەر چیچکان؛ نهێنیی شێوازی پشوودانی چینییەکان

فیچەرەکان22/08/2026

دانیشتن لەسەر چیچکان؛ نهێنیی شێوازی پشوودانی چینییەکان

لە شەقام، مۆڵ و پارکەکانی وڵاتی چین، شێوازێکی تایبەتی دانیشتن دەبینرێت کە بۆ زۆربەی بیانییەکان سەیر و ئاڵۆزە، بەڵام بۆ چینییەکان ئاسانترین و سرووشتیترین رێگەی پشوودانە. ئەم شێوازە کە بە دانیشتن لەسەر "چیچکان" یان "چنجک" و لە ئاستی جیهانیشدا بە "ئاسیان سکوات" (Asian Squat) ناسراوە، بووەتە بەشێک لە مۆدێل و کلتووری ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەو وڵاتە. ئەم جۆرە دانیشتنە جیاوازە؛ چونکە دەبێت مرۆڤ بە تەواوی دابنیشێت و پاژنەی پێی بە تەواوەتی بە زەوییەوە بلکێنێت. ئەوەی بۆ زۆربەی خەڵکی کارێکی سەخت و نائاساییە، لە چین لە کاتی چاوەڕوانی یان ماندوێتی، یەکەمین و ئاسانترین بژاردەی پشوودانە. مەهدی فەرەج، پەیامنێری رووداو لە چین، ئاماژە بەوە دەکات کە چینییەکان دەتوانن بۆ ماوەی چەندین کاژێر بەم شێوەیە بمێننەوە بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوێتی بکەن، لە کاتێکدا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەم شێوازە زیاتر لە کاتی بەکارهێنانی تەوالێتدا باوە، بەڵام لە چین بووەتە کولتوورێکی گشتی لە شوێنە گشتییەکاندا. لیو لینگ، دیزاینەری پۆشاک لە چین، سەبارەت بەم دیاردەیە دەڵێت: "لە چین دانیشتن بەم شێوەیە زۆر سروشتی و ئاساییە. کاتێک هەست بە ماندوێتی دەکەیت، ئاوا لەسەر چیچکان دادەنیشیت و چاوەڕێی هاوڕێکانت دەکەیت یان پشوو دەدەیت." وو سێن، گەشتیارێکی خەڵکی پارێزگای شاندۆنگە و باس لە ئاسوودەیی ئەم شێوازە دەکات و دەڵێت: "بە هیچ شێوەیەک هەست بە ناڕەحەتی ناکەم. من کاتێک ماندوو دەبم ئاوا دادەنیشم، بەڵام ئەگەر زۆر ماندوو ببم و قاچەکانم بێهێز بن، ئەوکات بەدوای کورسییەکدا دەگەڕێم." توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە توانای ئەم دانیشتنە پەیوەندی بە نەرمونیانیی جومگەکان و "بەستەری پاژنە"وە هەیە؛ ئەم بەستەرە لە جەستەی مرۆڤە ئاسیاییەکاندا نەرمترە و رێگەیان پێدەدات هاوسەنگیی خۆیان بپارێزن. وانگ تیان، کارمەندی هێڵی ئاسمانی، جەخت لە سوودەکانی دەکاتەوە و دەڵێت: "دانیشتن بەم شێوەیە زۆر ئاسوودەیە؛ کچانی چینی دەتوانن بۆ ماوەی کاژێرێک بێ کێشە بمێننەوە. قاچەکانمان لە منداڵییەوە بۆ ئەم چەمانەوەیە راهاتوون." هاوکات شارەزایان بە وەرزشێکی بێدەنگ بۆ پاراستنی بڕبڕەی پشت و چالاککردنی جەستەی دادەنێن. پەیامنێری رووداو لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتەکەدا تاقیکردنەوەی ئەم دانیشتنە دەکات و دەڵێت: "راستییەکەی ئەوەندە ئاسان نییە کە دەیبینن! من هەرچەندە هەوڵم دا نەمتوانی وەک ئەوان هاوسەنگیی خۆم بپارێزم و ماسولکەکانم ئازاریان گرت. دیارە بۆ ئەوەی وەک چینییەک لێرە پشوو بدەیت، دەبێت هەر لە منداڵییەوە قاچەکانت بۆ 'ئاسیان سکوات' راهێنابێت."