کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دامەزراوەی قەڵای شێروانە؛ شوێنی پێگەیاندنی بەهرەمەندانی میوزیک و هەڵپەڕکێ لە گەرمیان

دامەزراوەی قەڵای شێروانە؛ شوێنی پێگەیاندنی بەهرەمەندانی میوزیک و هەڵپەڕکێ لە گەرمیان

فیچەرەکان19/08/2026

دامەزراوەی قەڵای شێروانە؛ شوێنی پێگەیاندنی بەهرەمەندانی میوزیک و هەڵپەڕکێ لە گەرمیان

لە کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش و ئارەزوومەند، دامەزراوەیەکی هونەریی سەربەخۆیان بە ناوی "دامەزراوەی هونەری و فەرهەنگیی قەڵای شێروانە" دامەزراندووە. ئامانجی سەرەکیی ئەم دامەزراوەیە، پڕکردنەوەی بۆشایی خولە ئەکادیمییەکانی میوزیک و پاراستنی کلتوور و هەڵپەڕکێی رەسەنی ناوچەکەیە. سارا نەوزاد، لێپرسراوی دامەزراوەی هونەری و فەرهەنگیی قەڵای شێروانە، ئاماژە بە هۆکاری دامەزراندنەکەی دەکات و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ناوەم لە قەڵای شێروانەوە وەرگرتووە کە هێمای هونەر و فەرهەنگی گەرمیان و کوردستانە. دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ خولی ئەکادیمیی میوزیک لە ناوچەکە نەبوو، بیرۆکەی دروستکردنی شوێنێک تایبەت بر گەنجان بۆ هات کە خولیای میوزیک و ئاوازی ڕەسەنی کوردین." بە هاوکاریی سەنتەری پەرەپێدانی لاوان لە کەلار، شوێنی پێویست بۆ دامەزراوەکە دابینکراوە و ئێستا خولی زانستی لە چەندین بەشی جیاوازدا پێشکەش بە بەهرەمەندانی گەرمیان دەکات. لە بەشی میوزیکدا، فێرخوازان بە شێوازێکی زانستی، تیۆری و پراکتیکی فێری ژەنینی ئامێرە جیاوازەکان دەکرێن، تاوەکو لە دواڕۆژدا بتوانن گرووپی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن و بەشداری لە فێستیڤاڵە هونەرییەکاندا بکەن. عومەر مەحموود، مامۆستای میوزیک لە دامەزراوەکە، دەڵێت "ئێستا ژمارەی فێرخوازانمان زیاتر لە 55 فێرخوازە. خولەکانمان دابەشبوون بەسەر ئامێرە ژێدارەکان (وەک ساز، عوود، کەمانچە و گیتار) کە 35 فێرخواز لەخۆدەگرێت، لەگەڵ 25 فێرخواز لە بەشی ئامێرە ریتمییەکاندا. ئێمە لە سفرەوە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و تیۆری فێریان دەکەین." بەشێکی دیکەی گرنگی دامەزراوەکە تەرخانکراوە بۆ فێرکاری و راهێنانی هەڵپەڕکێی کوردی بە شێوازێکی ئەکادیمی، تاوەکو جۆرەکان و تابڵۆ کلتوورییەکانی ناوچەی گەرمیان و کوردستان لە لەناوچوون بپارێزرێن. کاکان عەلی، راهێنەری هەڵپەڕکێ لە دامەزراوەکە، باس لە شێوازی کارکردنیان دەکات و دەڵێت: "ئێمە جۆرەکانی هەڵپەڕکێی رەسەنی ناوچەی گەرمیان بە فێرخوازان دەناسێنین. گرووپی هەڵپەڕکێی قەڵای شێروانە زیاتر لە 10 ئەندامی سەرەکیی هەیە و 20 بۆ 25 فێرخوازیش مەشقی تێدا دەکەن. فێرخوازانی هەڵپەڕکێ دوای تەواوکردنی قۆناخەکانی راهێنان، بڕوانامەی تایبەتیان پێدەبەخشرێت و لە ئاستە بەرزەکاندا بەشداری لە فێستیڤاڵ و چاڵاکییە فەرهەنگییەکاندا دەکەن. دامەزراوەی هونەری و فەرهەنگیی قەڵای شێروانە بێ هاوکاریی دارایی دەرەکی و تەنیا بە دەستپێشخەریی کۆمەڵێک گەنجی خێرخواز و هونەردۆست بەڕێوەدەچێت. سارا نەوزاد لەم باریەوە دەڵێت: "ئێمە دامەزراوەیەکی سەربەخۆین و هیچ کەسێک هاوکاریی دارایی نەکردووین؛ تەنها کۆمەڵێک گەنجی بەخشندەین کە حەزمان کردووە ببینە نموونەیەکی جوان بۆ خزمەتکردنی کلتوور و فەرهەنگی گەرمیان و کوردستان."