
مۆزەخانەی گوڵ رەنان؛ پارێزەری ناسنامەی کوردەواری لە چەمچەماڵ
مۆزەخانەی گوڵ رەنان؛ پارێزەری ناسنامەی کوردەواری لە چەمچەماڵ
بەڵێن محەممەد، کە بە "خەلیفە رەنان" ناسراوە، لە شاری چەمچەماڵ مۆزەخانەیەکی تایبەتی بە ناوی کچەکەی "گوڵ رەنان" کردووەتەوە. بەڵێن لە ساڵی 1988وە خەریکی کۆکردنەوەی کەلوپەلی کۆن و مێژووییە و توانیویەتی سەدان پارچەی دەگمەن کۆبکاتەوە. لەم مۆزەخانەیەدا، هەموو جۆرە کەلوپەلێکی کوردەواری دەبینرێت؛ لە جلی چوار پارچەی کوردستانەوە تاوەکو چەک، قوفڵ، سەماوەر و کەلوپەلی ناوماڵ. بەڵێن دەڵێت: "ئامانجم لەم مۆزەخانەیە ئەوەیە نەوەی نوێ بزانن باو و باپیرانیان چۆن ژیاون و چ کەرستەیەکیان بەکارهێناوە. هەندێک پارچەم لایە تەمەنیان بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە." یەکێک لە پارچە دیارەکانی مۆزەخانەکە، "سەڵتە"یەکی دەگمەنە کە لە تامی کێوی دروستکراوە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی میرنشینەکان دەگەڕێتەوە. بەڵێن ئامادە نییە بە هیچ بڕە پارەیەک ئەم کەلوپەلانە بفرۆشێت و دەیەوێت وەک ئەمانەتێک بۆ کچەکەی و نەوەکانی داهاتووی جێبهێڵێت.