
شێوەکارێکی قامشلۆ خەون بەوەوە دەبینێت هونەرەکەی بگەیێنێتە جیهان
شێوەکارێکی قامشلۆ خەون بەوەوە دەبینێت هونەرەکەی بگەیێنێتە جیهان
لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، گەنجێکی تەمەن 34 ساڵ بە ناوی رۆدەر ئیبراهیم، ماوەی 18 ساڵە ژیانی خۆی بۆ هونەری شێوەکاری تەرخان کردووە. رۆدەر لە رێگەی تابلۆکانییەوە، چیرۆکی ژیانی رەسەنی کوردی و فۆلکلۆری ناوچەکە دەگێڕێتەوە. رۆدەر لە کۆڵانێکی قامشلۆدا وانەی شێوەکاری بە گەنجان و مێردمنداڵان دەڵێتەوە. ئەو دەڵێت: "من دەمەوێت لە رێگەی هونەرەکەمەوە فۆلکلۆری کوردی بە جیهان بناسێنم. زۆربەی تابلۆکانم گوزارشت لە ژیانی رەسەنی کوردەواری
دەکەن." تابلۆکانی ڕۆدەر نرخەکانیان لە نێوان 50 بۆ 150 دۆلاردایە و خەونی گەورەی ئەوەیە رۆژێک بتوانێت لە دەرەوەی وڵات پێشانگەی تایبەت بە خۆی بکاتەوە.
رویا خەلیل، یەکێک لە قوتابییەکانی رۆدەرە و دەڵێت: "سەرەتا وەک خولیا دەستم پێکرد، بەڵام ئێستا هونەرەکە لای من بووەتە بەشێک لە ژیانم. لێرە فێری ئەوە دەبین چۆن هەستەکانمان بکەینە تابلۆ."