کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەدرەمیت؛ شارۆچکە دڵڕفێنەکەی سەر دەریاچەی وان

ئەدرەمیت؛ شارۆچکە دڵڕفێنەکەی سەر دەریاچەی وان

فیچەرەکان24/07/2026

ئەدرەمیت؛ شارۆچکە دڵڕفێنەکەی سەر دەریاچەی وان

قەزای ئەدرەمیت، کە بە یەکێک لە ناوچە هەرە جوانەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان دادەنرێت، بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سەر دەریاچەی وان ناسراوە. ئەم ناوچەیە کە رووبەرەکەی 515 کیلۆمەتری دووجایە، بەهۆی دروستکردنی شوێنی تایبەت بۆ پیاسەکردن و وەرزش لە کەنار دەریاچەکە، بووەتە رووگەی گەشتیاران و دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە کاتی ئاوابوونی خۆردا. ئەدرەمیت نزیکەی 128 هەزار دانیشتووی هەیە، بەڵام هەمیشە پڕە لە گەشتیار کە لە باکوور، تورکیا و دەرەوەی وڵاتەوە رووی تێدەکەن. حەسەن تەیموور، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێت: "وان زۆر خۆشە، هیوادارم هەموو کوردێک بێت و وان ببینێت، نەک تەنیا وان، بەڵکو هەموو باکوور زۆر خۆشە." هەرزانیی نرخەکان بەراورد بە ئیستەنبووڵ و میواندۆستیی خەڵکەکەی، وایکردووە ئەدرەمیت ببێتە شوێنێکی دڵخوازی گەشتیاران. تەنانەت بووەتە جێگەی بایەخی بووک و زاواکانیش بۆ وێنەگرتن و پیاسەی یەکەم رۆژی هاوژینییان. گەشتیارێک کە لە ئێلهەوە هاتووە دەڵێت: "وان زۆر خۆشە، ئێمە بۆ گەشت و پشوودان هاتووین و لێرە زۆر ئاسوودەین."