کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پیاوانی چین جانتای خۆشەویستەکانیان هەڵدەگرن

پیاوانی چین جانتای خۆشەویستەکانیان هەڵدەگرن

فیچەرەکان21/07/2026

پیاوانی چین جانتای خۆشەویستەکانیان هەڵدەگرن

لە شەقامەکانی پەکین، دیمەنێک سەرنجی خەڵک و گەشتیاران رادەکێشێت؛ پیاوان جانتای دەستیی هاوژین یان کچەهاوڕێکانیان هەڵدەگرن. رەنگە ئەمە بۆ هەندێک کەس نامۆ بێت، بەڵام لە چین سادەترین گوزارشتە لە گرنگیدان و خۆشەویستی. سەرەتا وا دەردەکەوێت کە مۆدێلێکی نوێی جانتای پیاوان بێت، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە نەریتێکی نوێیە لەنێو گەنجانی چیندا وەک هێمایەک بۆ پەیوەندییەکەیان و هاوبەشیکردن لە ژیاندا. هەر پیاوێکی چینی بە شانازییەوە جانتای خۆشەویستەکەی هەڵدەگرێت و ئەم رەفتارە بە دەربڕینی میهرەبانی و رێز دادەنرێت. لی یو وێن، کارمەندێکی بواری ئایتییە و دەڵێت، "هەڵگرتنی جانتای خۆشەویستەکەم بەهۆی قورسایی شتەکانی نێویەوەیە، بۆ ئەوەی گوشارەکانی لەسەر کەم بکەمەوە. هەروەها دەبینم هاوڕێکانی دیکەشم هەمان کار دەکەن. بەمە پیاوانی چینی سەروەریی خۆیان نیشان دەدەن." ژاو شوانگ، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکە و بەلایەوە ئەمە "شتێکی زۆر سرووشتییە." ئەو دەڵێت، "جانتاکەی بۆی قورسە و کچانیش هێزیان کەمترە. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێ دەڕۆن ماندوو دەبن، بۆیە یارمەتیی دەدەم." نەوەی نوێی چین بڕوایان وایە کە هاوبەشیی ژیان تەنیا لە قسەدا نییە، بەڵکو لە هاوکاریکردنی یەکدیدایە لە وردترین کارەکانی رۆژانەدا. وو کیان، کە لە خزمەتگوزاریی کڕیاران کاردەکات، دەڵێت، "ماوەی 150 رۆژە پێکەوەین، پێموایە زۆر بەڕێز و پاڵەوانە کە جانتاکەم بۆ هەڵدەگرێت. هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم. پێموایە کوڕان پێویستە هەندێک لەو شتانە لە ئەستۆ بگرن کە دەتوانن بۆ کچانی بکەن." بەڵام ژێنگ لی، کە کارمەندە، ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر هاوڕێ کوڕەکەی یارمەتیی نەدات، هەست بە نائومێدی دەکات و دەڵێت، "ئەگەر ئەو یارمەتیم نەدات لە هەڵگرتنی جانتاکەدا و من کوڕانی دیکە ببینم لەسەر شەقام یارمەتیی کچان دەدەن و خۆشەویستەکەم نەیکات، هەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکەم." ئەگەر پیاسەیەک بە نێو سەنتەرە بازرگانییەکان و پارکەکانی پەکیندا بکەیت، زۆر بە ئاسانی ئەم دیمەنە دەبینیت. بۆ زۆرینەی هاوژینە چینییەکان، جانتاهەڵگرتن بەشکردنی ئەرکە بچووکەکانی ژیانە، تاوەکو پێکەوە بەسەر ماندوێتیی رۆژدا زاڵ بن. گالێن، گەشەپێدەرێکی وێبە و دەڵێت، "پێموایە یارمەتیدانی خۆشەویستەکەم لە هەڵگرتنی جانتاکەیدا ئەوە نیشان دەدات کە زۆرم خۆشدەوێت و باش مامەڵەی لەگەڵ دەکەم. کوڕان لە بنەڕەتدا لە کچان بەهێزترن، بۆیە ئەمە کارێکی زۆر سرووشتییە." لەم وڵاتە، هەڵگرتنی جانتایەکی ژنانە لەلایەن پیاوێکەوە، جگە لە یارمەتیدان، زمانێکی بێدەنگی پیاوانەیە بۆ ئەوەی بڵێن: ژیان لە سادەترین وردەکارییەکانەوە، بە هاوبەشی جوانترە.