کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خەونی مامۆستایەکی کفری؛ دەیەوێت بە هێلیکۆپتەری دەستکردی خۆی بچێتە سەرکار

خەونی مامۆستایەکی کفری؛ دەیەوێت بە هێلیکۆپتەری دەستکردی خۆی بچێتە سەرکار

فیچەرەکان19/07/2026

خەونی مامۆستایەکی کفری؛ دەیەوێت بە هێلیکۆپتەری دەستکردی خۆی بچێتە سەرکار

لە ژوورێکی بچووکی ماڵەکەیدا لە قەزای کفری، جیهانێکی پڕ لە تەکنەلۆژیا و داهێنانی دروستکردووە. محەممەد حەسەن، مامۆستای زیندەوەرزانی لە ئامادەیی کفری، ماڵەکەی کردووەتە تاقیگەیەک بۆ دروستکردنی فڕۆکە، رۆبۆت و ئامێری زانستی کە سەرنجی هەموو لایەکی راکێشاوە. محەممەد، کە لە ساڵی 1999وە خولیای داهێنانی هەیە، لە ساڵی 2006 وە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵتر دەستی بە کارەکانی کردووە. ئەو بە رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 75 درۆن 20 هێلیکۆپتەر و 12 'رۆگالۆ'م دروستکردووە. هەموو ئەمانە بە کەرستەی سادە و لە رێگەی بەدواداچوونی زانستییەوە بەرهەم هاتوون." وەک مامۆستایەکی زیندەوەرزانی، محەممەد تەنیا فڕۆکە دروست ناکات، بەڵکو داهێنانەکانی بۆ خزمەتی قوتابییەکانیشی بەکاردێنێت. ئەو مۆدێلێکی کۆئەندامی دەماری خوێنی دروستکردووە کە بە کردەیی ئاو وەک خوێن تێیدا دەسووڕێتەوە، ئەمەش وایکردووە قوتابییەکان بە چێژێکی زیاترەوە وانەکان فێر ببن. یەکێک لە داهێنانە سەرنجڕاکێشەکانی محەممەد، رۆبۆتێکی شێوە "دووپشک"ە. ئەم رۆبۆتە تێکەڵەیەکە لە زانستەکانی زیندەوەرزانی، فیزیا و ئەندازیاریی میکانیکی. محەممەد دەڵێت: "ئەم رۆبۆتە هەستەوەر (سێنسەر)ی لەسەرە، دەتوانێت بێتە پێشەوە، تووڕە بێت یان بگەڕێتەوە دواوە. تەنانەت دەتوانرێت وەک رۆبۆتێکی ژێر ئاویش بۆ گەڕان بەدوای تەرم یان شتی ونبوو بەکاربهێنرێت." خەونەکانی ئەم مامۆستایە لێرەدا ناوەستن؛ ئەو پڕۆژەیەکی هەیە بۆ دروستکردنی "فویل پەمپ"ی ئۆتۆمبێل کە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەبێ تێکچوون کار بکات، ئەمەش بۆ پاراستنی سامانی خەڵک. گەورەترین خەونیشی دروستکردنی رۆبۆتێکی گەورە یان هێلیکۆپتەرێکی تایبەتە کە بتوانێت خۆی تێبچێت و پێی بچێتە دەوام. محەممەد حەسەن دەڵێت، هەموو داهێنانەکانی بە سەدا سەد دەستکردی خۆین، بەڵام گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەمی لایەنی داراییە. ئەو داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت دەکات هاوکاری بکەن تاوەکو بتوانێت داهێنانەکانی بگەیەنێتە ئاستی پرۆفیشناڵی جیهانی و خزمەتی زیاتری نیشتمانەکەی بکات.