
شانۆکارێکی ئێلهی باکووری کوردستان کافتریایەکی هاوشێوەی مۆزەخانەی کردووەتەوە
شانۆکارێکی ئێلهی باکووری کوردستان کافتریایەکی هاوشێوەی مۆزەخانەی کردووەتەوە
لە ئێلهی باکووری کوردستان، کافتریا و ناوەندێکی کولتووری هەیە کە زیاتر لە مۆزەخانەیەکی مێژوویی دەچێت. "کۆشکی ئەحمەد پاشا" کە لەلایەن هونەرمەند و شانوکار ئەحمەد چەلیکەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بووەتە پەناگەیەک بۆ پاراستنی کەرەستە کۆنەکان و کولتووری کوردی.
لەم شوێنەدا نزیکەی 8 هەزار پارچە کەرەستەی کۆن کۆکراونەتەوە، لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنە دێرینەکانەوە تاوەکو کەرەستەی ناوماڵ و کشتوکاڵی. ئەحمەد چەلیک، خاوەنی کافێیەکەیە بە رووداوی گوت: "ئامانجم ئەوەیە نەوەی نوێ بزانن باوباپیرانیان چۆن ژیاون و چ کەرەستەیەکیان بەکارهێناوە. ئەمە تەنیا کافترییایەک نییە، بەڵکو گەنجینەیەکە بۆ مێژووی ئێمە."
کۆشکی ئەحمەد پاشا شەوانە دەبێتە ناوەندێکی هونەری؛ دەنگی گۆرانی و میوزیکی کوردی کەشێکی تایبەت بە شوێنەکە دەبەخشن. هەروەها جۆرەها خواردنی کوردەواری و قاوەی کوردی پێشکەش بە میوانان دەکرێت، ئەمەش وایکردووە گەشتیاران لە هەموو شوێنێکەوە سەردانی بکەن