لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، ماڵی باوکی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، زانا و بیرمەندی نێوداری کورد، کراوەتە مۆزەخانەیەکی تایبەت بۆ پاراستنی بەرهەم و کەلوپەلە
کەسییەکانی. ئەم مۆزەخانەیە لە ساڵی 2020ـەوە بە فەرمی کراوەتەوە و لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ئەم زانایە دەخاتە روو. دەوەن مەعرووف، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی کەلوپەلەکان لەلایەن خوشکەکانی دکتۆر جەمالەوە پارێزراون و دەڵێت: "لێرەدا زیاتر لە 100 کتێبی دکتۆر جەمال هەن کە بە 8 زمانی جیاواز نووسراون. هەروەها کەلوپەلە وردەکانی وەک
چاویلکە، پێنوس، رادیۆ و تەنانەت مێزی نووسینەکەشی لێرەدا پارێزراون." ئامانجی سەرەکیی ئەم مۆزەخانەیە، ناساندنی مێژوو و کارەکانی دکتۆر جەمال نەبەزە بە نەوەی نوێ، تاوەکو وەک سەرچاوەیەکی زانستی و نەتەوەیی سوودی لێ ببینن. مۆزەخانەکە هەموو رۆژانی شەممە، دووشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە بە رووی سەردانیکاراندا کراوەیە