
ناوچەی موکس لە وان یەکێکە لە ناوچە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی باکووری کوردستان
ناوچەی موکس لە وان یەکێکە لە ناوچە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی باکووری کوردستان
ناوچەی مۆکس کە بە دووریی ١١٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری شاری وان لە باکووری کوردستان، تابلۆیەکی زیندووی سرووشتە کە تێیدا سپێتیی بەفری چیاکان و سەوزایی باخەکان بەیەک دەگەن. موکس تەنیا ناوچەیەکی گەشتیارییە و مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە. یەکێک لە گرنگترین سیمایەکانی مۆکس، بوونی گۆڕی شاعیری نێوداری کورد "فەقێ تەیران"ـە لە گوندی وەرەزوز. ئەم شاعیرە مەزنە کە لە ساڵانی 1561 تاوەکو 1644ژیاوە، بە شیعرە عیرفانی و نەتەوەییەکانی، موکسی کردووەتە ناوەندێکی فیکری و ئەدەبی. رەمزی ئۆرهان، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بە رووداوی گوت: "فەقێی تەیران گەڕیدەیەک بووە، سەردانی جزیرە و تبلیسی کردووە و لە شیعرەکانیدا باس لە دینداری، نیشتمانپەروەری و عەشق دەکات." ئێستا ساڵانە هەزاران کەس بۆ سەردانی گۆڕی ئەم
شاعیرە دەچنە موکس. سرووشتی موکس تەنیا بۆ گەشتوگوزار نییە، بەڵکو سەرچاوەی سەرەکیی بژێویی خەڵکەکەیەتی. هەنگوینی مۆکس بەهۆی پاکی و کوالێتییە بەرزەکەی، ناوبانگێکی زۆری لەسەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستان هەیە. رەشید محەممەد، کە 43 ساڵە خەریکی هەنگەوانییە، دەڵێت: "هەنگوینی موکس تایبەتمەندیی خۆی هەیە، لە ئیستەنبوڵ، بۆرسا و ئەنقەرەوە داواکاریی زۆری لەسەرە و کیلۆی بە 35 دۆلار دەفرۆشرێت."