
ئامەد؛ گەنجێک کێڵگەیەکی تایبەت بە سەگی پۆمێرانیان دادەمەزرێنێت
ئامەد؛ گەنجێک کێڵگەیەکی تایبەت بە سەگی پۆمێرانیان دادەمەزرێنێت
ئەنگین زەنگین، گەنجێکی خەڵکی ئامەد، دوای گەشتێکی بۆ تایلەند لە ساڵی 2013، بڕیاریدا کێڵگەیەکی تایبەت بە بەخێوکردنی سەگی جۆری "پۆمێرانیان" لە شارۆچکەی لیجە دابمەزرێنێت، کە یەکێکە لە حەوت کێڵگەی هاوشێوە لەسەر ئاستی تورکیا.
ئەم سەگانە کە بە "سەگی دەوڵەمەندەکان" ناسراون، نرخیان لەنێوان 700 بۆ 2000 دۆلاردایە. ئەنگین زەنگین، دەڵێت: "ئەم سەگانە وەک منداڵ وان و پێویستیان بە چاودێریی ورد هەیە. هەموویان ناسنامە و پاسپۆرتی تایبەت بە خۆیان هەیە."
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1000 سەگی پۆمێرانیان لەم کێڵگەیە فرۆشراون و بۆ چەندین وڵاتی ئەوروپی وەک ئەڵمانیا و نەرویج نێردراون. ئەنگین و براکەی دەیانەوێت پڕۆژەکەیان فراوانتر بکەن و بیگەیەننە پاریس و وڵاتانی دیکەش.