لەنێو چیاکانی دەڤەری رانیە، ئەبوبەکر محەممەد و هاوژینەکەی ماوەی 30 ساڵە پێکەوە بنێشتی کوردی بە شێوازە کۆن و رەسەنەکەی بەرهەمدەهێنن. ئەوان بەبێ بەکارهێنانی هیچ ماددەیەکی کیمیایی، یەکێک لە باشترین جۆرەکانی بنێشتی کوردی دروست دەکەن.
پرۆسەی ئامادەکردنی بنێشتەکە ماندووبوونێکی زۆری دەوێت؛ سەرەتا لە بریندارکردنی دارەبەنەکانەوە دەست پێدەکات و دوای کۆکردنەوەی شیلەکەی، بە ئاگرێکی کز دەکوڵێندرێت تاوەکو دەبێتە بنێشتێکی نەرم.
ئەبوبەکر محەممەد، دەڵێت: "ئەم بنێشتە جگە لەوەی تامێکی تایبەتی هەیە، ئاوەکەشی وەک دەرمانێکی سروشتی بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت." بنێشتی سرووشتیی ئەم دوو هاوژینە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستاندا خواستی لەسەرە