
ئامێدی؛ تیپی هونەریی نهێل زیاتر لە 50 ساڵە پارێزگاری لە فۆلکلۆری بادینان دەکات
ئامێدی؛ تیپی هونەریی نهێل زیاتر لە 50 ساڵە پارێزگاری لە فۆلکلۆری بادینان دەکات
لە قەزای ئامێدی، تیپێکی فۆلکلۆری بە ناوی "نهێل" زیاتر لە نیو سەدەیە کار بۆ پاراستنی رەسەنایەتیی فۆلکلۆری کوردی دەکات. تیپەکە لە زیاتر لە 20 ئەندام پێکدێت کە ژیانیان بۆ ئەم بوارە تەرخان کردووە و بە دەنگی رەسەنی خۆیان، کەلەپووری ناوچەکە دەپارێزن. تیپی نهێل هەرچەندە لە ساڵی 2009 بە فەرمی دامەزراوە، بەڵام مێژووی کار و چالاکییەکانیان بۆ زیاتر لە 50 ساڵ دەگەڕێتەوە. ئەوان بە گوتنەوەی حەیران و لاوک و سازکردنی گۆڤەندی رەسەن، رێگری لە لەنێوچوونی فۆلکلۆری دەڤەری بادینان دەکەن. نەزمی مەسیحا، لێکۆڵەر لە تیپەکە، دەڵێت، "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 گۆرانی و بەرهەمی فۆلکلۆریمان تۆمار کردووە و رادەستی ئینستیتوتی کوردیمان کردووە. ئامانجمان ئەوەیە نەوەکانی داهاتوو رەسەنایەتیی خۆیان لەبیر نەکەن