
چین؛ لە جیاتی دەرمان، 60%ی خەڵک بە شێلان چارەسەری منداڵەکانیان دەکەن
چین؛ لە جیاتی دەرمان، 60%ی خەڵک بە شێلان چارەسەری منداڵەکانیان دەکەن
لە چین، شێلان تەنیا بۆ ئارامبوونەوە نییە، بەڵکو وەک رێگەیەکی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی منداڵان بەکاردێت. ئەم شێوازە کە بە (Xiao Er Tuina) ناسراوە، بەشێکە لە پزیشکیی نەریتیی چینی و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 2000 ساڵ دەگەڕێتەوە. بەگوێرەی ئامارەکان، نزیکەی 60%ی دانیشتووانی چین کاتێک منداڵەکانیان نەخۆش دەکەون، پێش بەکارهێنانی دەرمان، پەنا بۆ پزیشکیی نەریتی دەبەن. ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی وەک تا، کۆکە، قەبزی و کێشەکانی هەرسکردن بەکاردەهێندرێت. دکتۆر وانگ سۆشی، پزیشکی منداڵان لە پەیژین، دەڵێت، "ئەم رێگەیە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیی کیمیایی نییە و زۆر سەلامەتە. تەنیا بە جوڵەی دەست، هاوسەنگی بۆ وزەی جەستەی منداڵەکە دەگەڕێنینەوە." نرخی هەر دانیشتنێکی 20 خولەکیی ئەم چارەسەرە، نزیکەی 50 هەزار دیناری عێراقییە.