
منداڵێکی نڤیشکان لە حاجیاوا بووەتە دەست و چاو بۆ نەنکە نابیناکەی
منداڵێکی نڤیشکان لە حاجیاوا بووەتە دەست و چاو بۆ نەنکە نابیناکەی
دیاری رزگار، گەنجێکی تەمەن 12 ساڵانی دانیشتووی قەزای حاجیاوایە، کە بەبێ هەردوو دەست و بە قاچێکی ناتەواوەوە لەدایکبووە، بەڵام کەمئەندامییەکەی نەبووەتە رێگر لەبەردەم ئیرادە بەهێزەکەیدا.
دیاری، بە متمانەوە دەڵێت، "منیش وەک هەر مرۆڤێکی دیکە هەست و سۆز و مێشکم هەیە، تەنیا دەست و قاچم جیاوازە، بۆچی دەبێت خۆم لە کەسانی دیکە جیا بکەمەوە؟ منیش مرۆڤم."
دیاری، کە لە سۆزی دایک بێبەشە، ئێستا لەگەڵ فاتێ قادری نەنکی دەژی کە تەمەنی 90 ساڵە و نابینایە. ئەو نەک هەر بار نییە بەسەر خێزانەکەیەوە، بەڵکو بووەتە یارمەتیدەر و چاوی نەنکی و زۆربەی کارەکانی بۆ رادەپەڕێنێت.
فاتێ قادر، نەنکی دیاری، دەڵێت، "لە روحی خۆمم خۆشتر دەوێت، کاتێک کەس لە ماڵ نییە، ئەو لەلام دادەنیشێت و ئاوم بۆ دەهێنێت. دیاری وەک زێڕ وایە و خودا بۆی ناردووین."
کەمئەندامییەکەی دیاری نەبووەتە رێگر لەبەردەم خوێندنەکەیدا و ئێستا قوتابیی پۆلی حەوتی بنەڕەتییە. عەبدولقادر رەشید، مامۆستای دیاری، ئاستی زانستیی بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت، "لە رووی توانستی زانستییەوە هیچ گرفتێکی نییە و کوڕێکی زۆر بەتوانایە، لە سەرجەم وانەکانیدا نمرەی زۆر بەرزی هێناوە."
خەونی گەورەی دیاری ئەوەیە بتوانێت لەسەر قاچەکانی بوەستێت. پزیشکەکان پێیان گوتووە کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا دەتوانێت بە نەشتەرگەری قاچەکانی راست بکاتەوە، بەڵام دەستکورتیی خێزانەکەی، ترسی ئەوەی لا دروستکردووە کە نەتوانێت بگات بەو خەونەی