Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەولوودنامەی مەلای باتەیی؛ دوای 300 ساڵ هێشتا لە لووتکەدایە

مەولوودنامەی مەلای باتەیی؛ دوای 300 ساڵ هێشتا لە لووتکەدایە

فیچەرەکان01/06/2026

مەولوودنامەی مەلای باتەیی؛ دوای 300 ساڵ هێشتا لە لووتکەدایە

مەولوودنامەی مەلای باتەیی ، نزیکەی 300 ساڵە بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە کولتوور و زمانی کوردی. لە شین و شایی، لە خۆشی و ناخۆشی و لە هەر رێوڕەسمێکی کۆمەڵایەتیدا، بۆ بەرەکەت و خێر، ئەم مەولوودنامە کوردییە بە مەقام و شێوازی جیاواز دەخوێندرێتەوە. مەولوودنامەی باتەیی بە جۆرێک تێکەڵی ژیانی خەڵک بووە، کە خوێندەوار و نەخوێندەوار، هەر کە گوێیان لێی دەبێت، دەزانن ئەمە مەولوودی مەلای باتەیییە. مەلای باتەیی نزیکەی سێ سەدە لەمەوبەر، بە وشە رەسەنەکانی زاراوەی کورمانجی، ئەم بەرهەمە ناوازەیەی نەخشاندووە. لە زیاتر لە 550 بەییتدا، وەسفی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) و چیرۆکی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات. لەو رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 300 ساڵە مەولوودنامەی باتەیی وەک میراتێکی زیندوو و جێگیر، جێگەی خۆی کردووەتەوە مەلا عەبدولڕەحمان تورون، مامۆستایەکی ئایینییە و دەڵێت: "ئێمە تاوەکو ئەمڕۆ گوێمان لە مەولوودنامەی سەیدا مەلای حوسێنی باتەیی گرتووە. بە خوێندنەوەی، عەشق و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر (د.خ) زیاتر دەبێت. مەقامەکەشی چۆن لە دڵەوە بێت و بخوێندرێت، ئاوا کاریگەرتر دەبێت." مەلا یەحیا کایا، کە لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە خەریکی مەولوودخوێندنە، دەڵێت: "من لە قوتابخانە فێری مەولوود بووم. لە تەمەنی 15-16 ساڵییەوە تاوەکو ئێستا دەیخوێنم. لە مەدرەسەکان مامۆستای دەنگخۆشمان هەبوون، ئەوان بۆیان دەخوێندین و ئێمەش لەسەر شێواز و مەقامی ئەوان بەردەوامین. خودای گەورە هەموو شتێکی بۆ فەخری کائینات دروستکردووە، بۆیە کاتێک مرۆڤ ژیاننامەی ئەو دەخوێنێتەوە، دڵی دەبزوێت." مەلا فورات ئۆڵمەز، یەکێکی دیکەیە لە مەولوودخوێنەکان و ئاماژە بە جیاوازیی مەقامەکان دەکات و دەڵێت: "ئەم مەقامەی من دەیخوێنم پێی دەڵێن مەقامی ئەحمەدایە. هەرکەسە و بە مەقامێکی تایبەت دەخوێنێت، منیش حەزم لەم شێوازەیە." لە شین و ئاهەنگدا، لە شەوانی قەدر و لەدایکبوونی منداڵدا، لە زەماوەند و کاتی کۆچیدوایی، تەنانەت لە رێوڕەسمەکانی ئاشتەواییدا، کوردە موسڵمانەکان خوێندنی مەولوود وەک ئەرکێکی پیرۆز دەبینن. هەر مەولوودخوێنێکیش بە مەقامێکی تایبەت رۆح بە بەر ئەم بەییتانەدا دەکات. بەگوێرەی پسپۆڕانی ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردی، دوای مەلای باتەیی نزیکەی 100 مەولوودنامەی دیکە بە زاراوەکانی کورمانجی، سۆرانی و زازاکی نووسراون، بەڵام هیچ کامیان نەگەیشتوونەتە ئاستی لوتکە و کاریگەریی مەولوودنامەکەی باتەیی