Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پشدەر؛ شوانێكی هۆزانڤان 150 هۆنراوەی لەبەرکردووە

پشدەر؛ شوانێكی هۆزانڤان 150 هۆنراوەی لەبەرکردووە

فیچەرەکان26/05/2026

پشدەر؛ شوانێكی هۆزانڤان 150 هۆنراوەی لەبەرکردووە

حەیدەر سلێمان، کە لەنێو خەڵکدا بە "حەیدەر بێنەوا" ناسراوە خەڵکی گوندی نورەدینە لە قەزای پشدەر، تەمەنی 22 ساڵە نموونەی گەنجێکی کۆڵنەدەرە کە جوانیی سروشتی کوردستان کردوویەتی بە هۆزانڤان. حەیدەر خاوەنی زیاتر لە 150 هۆنراوەیە، بەڵام هیچ کامیانی لەسەر کاغەز نەنووسیوە. هەموو هۆنراوەکانی لە بەرکردووە ودەڵێت: "ئارەزوویەکی منداڵیمە، لە تەمەنی 11 ساڵییەوە شیعر دەنووسم. بە شاعیرانی وەک نالی، مەحوی، هێمن و هەژار سەرسامم؛ ئەمانە قەڵەمێکن بۆ کورد کە کەس ناتوانێت وەسفیان بکات." وەسفی جوانیی کوردستان، ئازاری چوار پارچەی نیشتمان و چیرۆکی ئەو کارەساتانەی بەسەر کورددا هاتوون، هەوێنی شیعرەکانی ئەون. حەیدەر دەڵێت: "شیعرەکان ئیلهامی خۆمن، شتێک لە مێشکدا بێت لەبیر ناچێتەوە. خۆشەویستیم بۆ ئەدەب وایکردووە ئەو هۆنراوەیەی پێشکەشی گەلەکەم دەکەم، هەرگیز بیرم نەچێتەوە." ئەو گەنجە پشدەرییە بڕوای وایە مرۆڤ هەر کارێک بکات، دەبێت بە ئەشقەوە بیکات، دەڵێت: "لە هەر ئیشێکدا خۆشەویستیت بۆی نەبوو، تێیدا سەرکەوتوو نابیت." جگە لە شوانیی و هۆزانڤانی، حەیدەر قوتابی بووە. ئەو تاوەکو پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندووە، بەڵام بەهۆی دووریی گوندەکەیان لە شار و سەرقاڵبوونی بە کاری ئاژەڵدارییەوە، چەند ساڵێکە لە خوێندن دابڕاوە