Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەولێر: پلە غەریبە زیاتر لە 40 ساڵە لە بازاڕی تەیراوە دوکاندارە

هەولێر: پلە غەریبە زیاتر لە 40 ساڵە لە بازاڕی تەیراوە دوکاندارە

فیچەرەکان25/05/2026

هەولێر: پلە غەریبە زیاتر لە 40 ساڵە لە بازاڕی تەیراوە دوکاندارە

هەر کەسێک بچێتە نێو بازاڕی تەیراوەی شاری هەولێر و پرسیاری دوکانی "پلە غەریبە" بکات، یەکسەر ناونیشانەکەت پێ دەڵێن؛ ئەو لای هەمووان خۆشەویستە و سیمایەکی دیاری نێو کاسبکارانی ئەو بازاڕەیە. غەریبە محەممەد عەزیز، تەمەنی 67 ساڵە. ئەو دوای کۆچی دوایی هاوژینەکەی، بە تەنیا بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبردنی دوکانەکەیانی گرتووەتە ئەستۆ و لەو رێگەیەوە بژێوی خێزانە گەورەکەی کە لە 10 منداڵ پێکهاتووە دابینکردووە غەریبە هاوشانی پیاوەکان کار دەکات و رۆژانە دوای نوێژی بەیانی دەچێتە دوکانەکەی و بە قسە خۆشەکانی پێشوازی لە کڕیارەکانی دەکات. لای ئەو، کارکردن و تێکۆشان رەگەز ناناسێت و تەنیا ئیرادە و هێزی دەوێت. یەکێک لە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی کارەکەی، "دەفتەری قەرزەکانە" کە خۆی ناوی ناوە "دەفتەری دەردان". پلە غەریبە دەڵێت قەرزەکانم بۆ سێ جۆر دابەش کردووە: قەرزی مردوو (ئەوانەی دەزانم نایەنەوە)، قەرزی زیندوو (ئەوانەی دڵنیام دێنەوە)، هەروەها قەرزی لەخۆچوو (ئەوانەی نایانناسێت و بە قەرز شتیان بردووە). ئامانجی ئەو ژنە ماندوونەناسە تەنیا کاسبیکردن نییە، بەڵکو دەیەوێت بە سەربەرزی بژی و وەک خۆی دەڵێت: "نەبمە بار لەسەر شانی هیچ کەسێک."