
مۆسکۆ لەنێو بەلەمەوە ببینە؛ رووباری مۆسکۆڤا گەشتیاران دەباتە لای کۆشکەکانی کرێملین
مۆسکۆ لەنێو بەلەمەوە ببینە؛ رووباری مۆسکۆڤا گەشتیاران دەباتە لای کۆشکەکانی کرێملین
رووباری مۆسکۆڤا لە شاری مۆسکۆ، بووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ناوەندە گەشتیارییەکانی جیهان. ئەم رووبارە کە پێشتر تەنیا بۆ گواستنەوەی بار بەکاردەهات، ئێستا رێگەیەکی جیاوازە بۆ بینینی جوانییەکانی مۆسکۆ لەنێو بەلەم و کەشتییە گەشتیارییەکانەوە. گەشتیاران لە رێگەی گەشتە دەریاییەکانەوە دەتوانن کاتدراڵ و کۆشکەکانی کرێملین، کۆشکەکانی سەردەمی ستالین و مۆنۆمێنتە مێژووییەکان ببینن.
نرخی بلیت بۆ گەشتێکی لەو شێوەیە لەنێوان 10 بۆ 50 دۆلار دایە و ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی رووی تێدەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئارام.