لەم پڕۆگرامەدا هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی خشت پیشان دەدرێت، باشووری کوردستان بە گەلێک ماددە و کانزای سروشتی دەوڵەمەندە ، یەکێکیش لەو ماددانە ، گڵە .
لە زۆر ناوچە و پارێزگاکانی باشووری کوردستان کانە گڵی گونجاو و زۆر باش هەیە بۆ بەرهەمهێنانی خشت، کە ئەو خشتانە ئەگەر بە کوالیتیەکی باش و ستاندەرت بەرهەم بهێنرێن دەتوانن کێبڕکێی بەرهەمی ئەوروپی بکەن .
لە رێگای قوشتەپە هەولێر، نزیک خاڵی پشکنینی ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی خشت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کراوە، کە لەتوانایدا هەیە زیاتر لە ٦ جۆر خشت بە باشترین کوالیتی بەرهەم بهێنێت .
پڕۆگرامی مێد ئین کوردستان، پڕۆگرامێکی هەفتانەیە و رۆژی دووشەممە کاژێر 23:30 بەخشدەکرێت و رۆژی سێشەممە کاژێر 10:30 دووبارە دەکرێتەوە