لەم پڕۆگرامەدا باسی هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن دەکرێت، کە بەشێوەی تەبەق لە باراڕەکاندا دەفرۆشرێن.
هێلکە دوو جۆری هەیە، جۆرێکیان توانای ترووکاندنی هەیە و جۆرەکەی دیکەیان ناتروکێت.
مریشک کەڵەشێری لەلابێت یاخود لاینەبێت، هێلکە هەر دەکات، بەڵام ئەو هێلکەیەی کە سپێرمی کەڵەشێری ئەگاتێ دواتر دەترووکێت، ئەو هێلکانەی کە لەدوای جووتبوونی مریشک و کەڵەشێرەکان دەکرێت، دواتر دەبرێتە بەشی هەڵهێنەر و دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ جووجەڵەکان دێنە دەرەوە. دواتر گەورە دەکرێن دەبنە مریشکی هێلکە کەر .
پڕۆگرامی مێد ئین کوردستان، پڕۆگرامێکی هەفتانەیە و باس لە پڕۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتوگوزاریی و بیناسازی پڕۆژە ستراتیژیەکانی دیکە دەکات. هەموو دووشەممەیەک کاژێر 22:30 پەخشدەکرێت و سێشەممە کاژێر 10:30ی بەیانی دووبارە دەکرێتەوە .