بەرنامەکە لە باکووری کوردستانەوە پێشکەش دەکرێ و باس لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی رۆنی گوڵەبەرؤژە دەکات بە شێوەیەک بەرهەمەکە رکابەری هاوتا تورکیەکانی دەکات و یەکێکیشە لەو بەرهەمانەی کە لە بازاڕەکانی کوردستاندا بەکاردەهێنرێ، لە بەرنامەکەدا گرنگی کارگەکەو شێوازی کارکردن و بایەخە ئابوورییەکانی دەخرێنەڕوو .
لە بەرنامەکەدا قۆناخە جیاوازەکانی بەرهەمهێنانی رۆنی گوڵەبەڕۆژە نیشان دەدرێ، کە پیشەسازیەکە هاوشێوەی پاڵاوتنی نەوت و پێکهاتەکانی، چونکە دوای ئەوەی رۆنی لێ دەردەهێنرێ راستەوخۆ بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت بەڵکو پێویستی بە چەند پڕۆسەیەکی تر هەیە کە وا دەکات رۆنی گوڵەبەڕۆژە ببێتە بەرهەمێک کە بۆ بەکارهێنانی رۆژانە دەست بدات.
ئەوەی گرنگە لەم پیشەسازیەدا بەکارهێنانی جۆرە خۆڵێکی تایبەتە کە بەبێ ئەو خۆڵە رۆنی گوڵەبەڕۆژە نابێتە بەرهەمێکی بەسود کە مرۆڤ بتوانێ بەکاری بهێنێ. لەم بەرنامەیەدا سەرجەم نهێنیەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی رۆنی گوڵەبەڕۆژە دەخرێتەڕوو