لەم بەرنامەیەی مەید ئین کوردستاندا هێدی کەریم پێشکەشکاری بەرنامەکە سەردانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بۆری پۆلی ئەسیلین دەکات لە شاری هەلێری پایتەخت کە رۆژانە ١٢٠ کیلۆمەتر بۆری بەرهەم دەهێنێت ، دواتر لە بەرنامەکەدا هێدی لە تاقیگەیەکی تایبەتدا تێست و تاقیکردنەوە بۆ بەرهەمەکە دەکات بۆ ئەوەی ئاستی کوالیتی و شێوەی ستانداردی جیهانی بەرهەمەکە دەربخات. ئەو بۆریانەی لە کارگەکە بەرهەم دەهێنرێ ئاست و قەبارەیان جیاوازەو لە هەردوو بواری ئاودێری و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بەکار دەهێنرێت