Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیچەر - خانمێکی هەڵەبجەیی پاشماوە فڕێدراوەکان دەکاتە کاری هونەری

فیچەر - خانمێکی هەڵەبجەیی پاشماوە فڕێدراوەکان دەکاتە کاری هونەری

فیچەرەکان01/10/2025

فیچەر - خانمێکی هەڵەبجەیی پاشماوە فڕێدراوەکان دەکاتە کاری هونەری

حوسنا مەحموود، خانمێکی دانیشتووی هەڵەبجەیە و ماوەی 15 ساڵە خوێندنی لە بەشی کارگێڕی کار تەواو کردووە، بەڵام دانەمەزراوە. ئەو لەبری چاوەڕوانی بۆ دامەزراندن، بڕیاریداوە بەهرەی هونەریی خۆی بۆ پاراستنی ژینگە بەکاربهێنێت و ئێستا خاوەنی گەلەریی تایبەتی خۆیەتی بە ناوی "گەلەری حوسنا".
حوسنا، لە گەلەرییەکەیدا پاشماوە فڕێدراوەکان کۆدەکاتەوە و دەیانکاتەوە بە تابلۆی هونەری. ئەو ماددانەی کاریان لەسەر دەکات بریتین لە گڵۆپی سووتاو، مقەبا، جلوبەرگی کۆن، پلاستیک و چوارچێوەی وێنە و کاتژمێر.
لە ماوەی 15 ساڵدا، حوسنا خاوەنی 4 پێشانگای تایبەت بە خۆی بووە و بەشداریی لە چەندین پێشانگا و فیستیڤاڵی هاوبەشدا کردووە. دوایین پێشانگای، کە تایبەت بوو بە بەکارهێنانەوەی قوماش و جلوبەرگی فڕێدراو، لە 28 تابلۆی گەورە پێکهاتبوو و پێشوازییەکی زۆری لێکرا. ئێستا کار بۆ پێشانگای پێنجەمی دەکات کە گڵۆپی سووتاو و شووشەی شەربەت بەکاردەهێنێت.
پەیامی حوسنا بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، "تا دەتوانن ئەم خاک و ئاو و هەوا پاکەی هەمانە بیپارێزین، چونکە بەرپرسین لە پاراستنی. دەبێت هەوڵبدەین پاشماوەکان کەم بکەینەوە و ئەو ماددانەی کە دەکرێت دووبارە بەکاربهێندرێنەوە، فڕێی نەدەین."