Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیچەر - محەممەد وەلیدی نڤیشکان خەونی ئەوەیە ببێتە ئەندازیار

فیچەر - محەممەد وەلیدی نڤیشکان خەونی ئەوەیە ببێتە ئەندازیار

فیچەرەکان31/08/2025

فیچەر - محەممەد وەلیدی نڤیشکان خەونی ئەوەیە ببێتە ئەندازیار

لە گەڕەکە قەرەباڵغەکانی موسڵدا، محەممەد وەلیدی تەمەن 13 ساڵ چیرۆکی بەرەنگاربوونەوە و ئیرادە دەنووسێتەوە. ژیانی ئەو لە نێوان دوو جیهانی جیاوازدا دابەش بووە؛ بەیانیان قوتابییەکی پۆلی شەشەمی سەرەتاییە و پاشنیوەڕوان لەسەر سینییەک، بژێوی خێزانەکەی هەڵگرتووە و کێک دەفرۆشێت. ئەم بەرپرسیارێتییە قورسە دوای ئەو کارەساتە دێت کە لە شەڕی موسڵدا باوکی بەهۆی مووشەکێکەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژانە، محەممەد ڕوو لە ناوچەی دەواسە دەکات بۆ فرۆشتنی کێک. ئەو برا گەورەی چوار منداڵی دیکەیە و پێکەوە هەوڵی دابینکردنی کرێی مانگانەی خانووەکەیان دەدەن کە 150 هەزار دینارە. محەممەد دەڵێت: "هەندێک جار کار دەکەم تەنها بۆ ئەوەی کرێی خانووەکە دابین بکەم". بارگرانییەکەی تەنها هەژاری نییە، بەڵکو کێشەیەکی تەندروستیشی هەیە کە لە کاتی لەدایکبوونییەوە لەگەڵییەتی. پزیشکەکان پێیان وتووە کە پێویستی بە نزیکەی شەش نەشتەرگەری هەیە تاوەکو بتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی بڕوات، بەڵام تێچووەکەی لە توانای داراییدا نییە. 
سەرەڕای هەموو سەختییەکان، محەممەد خەونی گەورەی هەیە. هیواخوازە خوێندن تەواو بکات و ببێتە ئەندازیار. "هیوادارم نەشتەرگەرییەکانم بۆ بکرێت و وەک گەنجانی دیکەی جیهان بژیم". چیرۆکی محەممەد ئاوێنەی ژیانی سەدان منداڵی دیکەیە کە جەنگ، خەونەکانیانی خستووەتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەوە.