Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیچەر - لە ئەڵمانیا، دایک و کوڕێک بە ڤیدیۆکانیان کولتووری کوردی دەژیێننەوە

فیچەر - لە ئەڵمانیا، دایک و کوڕێک بە ڤیدیۆکانیان کولتووری کوردی دەژیێننەوە

فیچەرەکان13/08/2025

فیچەر - لە ئەڵمانیا، دایک و کوڕێک بە ڤیدیۆکانیان کولتووری کوردی دەژیێننەوە

گەنجێکی کوردی خەڵکی شرنەخی باکووری کوردستان بە ناوی ئازاد، لەگەڵ گوڵستانی دایکی لە ئەڵمانیا، بوونەتە دیاردەیەکی سەرنجڕاکێشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوان لەڕێگەی کورتە ڤیدیۆوە، کە تێیدا خواردن، جلوبەرگ و دابونەریتی کوردی پیشان دەدەن، کولتووری کوردی بە ئەڵمانییەکان و جیهان دەناسێنن و توانیویانە دڵی زیاتر لە 14 هەزار شوێنکەوتوو بەدەستبهێنن.

ناوەڕۆکی ڤیدیۆکانیان، کە لەژێر ناوی "یاد و ئازاد" بڵاویدەکەنەوە، جۆراوجۆرە؛ لە پیشاندانی جوانیی جلوبەرگی رەسەنی شرنەخەوە تاوەکو دروستکردنی خواردنی کوردی. 
دایکی ئازاد بەتایبەتی بە دروستکردنی "پەنیری سیرک" ناوبانگی دەرکردووە، کە پەنیرێکی تایبەتیی ناوچەکەیانە و بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر خاکدا هەڵدەگیرێت. 
ئەم ڤیدیۆیانە نەک هەر بۆتە هۆی ناساندنی زیاتری کولتووری کوردی، بەڵکو پەیوەندیی نێوان دایک و کوڕەکەشی بەهێزتر کردووە و وەک خۆیان دەڵێن، ئێستا کاتی زیاتر پێکەوە بەسەر دەبەن.

چیرۆکی ئەم خێزانە لە ساڵی 1995 دەستپێدەکات، کاتێک لە باکووری کوردستانەوە کۆچ دەکەن بۆ ئەڵمانیا. سەرەڕای سەختییەکانی ژیانی تاراوگە، ئەمڕۆ توانیویانە کوردستانێکی بچووک لە ماڵ و باخچەکەی خۆیاندا دروست بکەن. 
ئازادی تەمەن 27 ساڵ، کە لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، شانازی بە ناسنامەی کوردیی خۆیەوە دەکات و جگە لە کاری میدیایی، یاریزانێکی پیشەگەری وەرزشی جەنگیی (MMA)ـەیە و هەمیشە بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە نێو گۆڕەپانەکەوە.

هەرچەندە دایکی ئازاد دژی وەرزشە جەنگییەکەی کوڕەکەیەتی، چونکە وەک دەڵێت "ئێمە لەبەر لێدان هەڵاتووین"، بەڵام لە کۆتا یاریدا بۆ پشتیوانیکردنی ئامادەبوو. 
ئەم دایک و کوڕە، هەزاران کیلۆمەتر دوور لە وڵات، لە باخچەی ماڵەکەیاندا نەک تەنیا دار دەڕوێنن، بەڵکو رەگی کوردایەتیی خۆیان ئاودەدەن و یادەوەرییەکانی نیشتمان لە دڵیاندا بە زیندوویی رادەگرن و بە نەوەی نوێ و بیانییەکانی ئاشنا دەکەن.