بەرهەمە خۆماڵیەکان لە بازاڕەکانی کوردستان
جەژنە هەرەگەورە و پیرۆزەکە نزیک بۆتەوە ، ئەو رۆژەی کە کوردی رەسەن خەوی پێوە دەبینێت و چەندین سەدەیە خەباتی بۆ دەکات .
زۆر کەس و چاودێری جیهانی بە ئایندەیەکی گەشەوە لە وڵاتی کوردستان دەڕوانن ، چونکە سامانێکی ژێر زەوی زۆری هەیە و زەویەکەشی زۆر بە پیتە ، بەڵام گرنگترین خاڵ بۆ دەوڵەتێکی بەهێز بوونی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵییە .
هەر وڵاتێک کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی بەهێز نەبێت هەمیشە چاوی لە دەستی خەڵکی دەبێت و وڵاتانی دیکە مامەڵەو یاری بە بازارەکەیەوە دەکەن .
لەم پرۆگرامەماندا ، لەبەر ئەوەی کە کەوتۆتە مانگی رەمەزانەوە ، زۆربەی کارگەکانی کوردستان شێوازی کارکردنیان گۆڕیوە و کار ناکەن ، بۆیە ویستمان بچینە چەند سوپەر مارکێتێک بۆ ئەوەی بزانین تاچەند ئەم بازار و سوپەر مارکێتانەی شاری هەولێر ، گرنگی دەدەن بە بەرهەمی خۆماڵی بەڵام زۆربەیان رێگەیان پێ نەداین هەر بچینە ژوورەوەش ، تەنها یەکێکیان نەبێت .