کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تاقانەی کریستیان

تاقانەی کریستیان

گەڕانەوە24/08/2026

تاقانەی کریستیان

لە دواهەمین قۆناخی پرۆسەی ئەنفال لە ساڵی 1988، گوندی گوندکۆسە-ی کریستیاننشین لە ناوچەی بادینان زۆرترین قوربانییان دا. 33 کەسی گوندەکە لەو شاڵاوە نامرۆڤانەیەدا راپێچی زیندانەکان و دواتریش چاڵی گۆڕەبەکۆمەڵی بیابانەکانی باشووری عێراق کران، بەڵام چیرۆکی کچێکی تەمەن 3 ساڵ لە ئاواییەکەدا دڵهەژێنتر دەردەکەوت، چونکە ئەو تەواوی خێزانەکەی لەدەستدابوو.

لە دواهەمین قۆناخی پرۆسەی ئەنفال لە ساڵی 1988، گوندی گوندکۆسە-ی کریستیاننشین لە ناوچەی بادینان زۆرترین قوربانییان دا. 33 کەسی گوندەکە لەو شاڵاوە نامرۆڤانەیەدا راپێچی زیندانەکان و دواتریش چاڵی گۆڕەبەکۆمەڵی بیابانەکانی باشووری عێراق کران، بەڵام چیرۆکی کچێکی تەمەن 3 ساڵ لە ئاواییەکەدا دڵهەژێنتر دەردەکەوت، چونکە ئەو تەواوی خێزانەکەی لەدەستدابوو.

ئەو لە دوای لەدەستچوونی خێزانەکەی، ئیدی لە جێگای ناوی باوکی، وشەی (تاقانە)بووە پاشگری ناوەکەی هێلین، کچێک کە لە ژێر باری گرانی ئەو تەنیاییە سەختەدا بڕیاری دا ببێتە دەنگ و نمایندەی ئازارەکانی گوندەکەی و نەتەوەکەی تاوەکو جارێکی دیکە هیچ حکومەت و هێزێک بیر لە دووبارەکردنەوەی تاوانی لەو جۆرە نەکاتەوە.

ئەنفالی بادینان، لە 8ی ئابی 1988 دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە گوندە کریستیانەکانی ئەو ناوچەیەشی کردە سوتماکی ئەو پرۆسە دڕندانەیەی کە دەستی لە هیچ نەتەوە و ئایین و ئایینزایەک نەدەپاراست. هێلین لەو کاتەدا کە تەمەنی 3 ساڵ بوو بەهۆی نەخۆشییەکی گرانەوە کە داپیر و باپیری ناچاربوون بیبەنە موسڵ بۆ چارەسەر، لەو کۆمەڵکوژییە دەرباز بوو. ئەو دایک و باوک و خوشک و برا بچووکەکەی و مامیشی لەدەستدا و چەند ساڵێک دواتر بەهۆی وێنەیەکەوە دڵی دەچسکێ بە پشکۆی راستییەکاندا و تێدەگات چی روویداوە!

پاش ئەنفال، باپیرە و داپیرەی هێلین دەیخەنە سەر ناوی خۆیان بۆ ئەوەی لە مەترسیییەکانی بەعس بیپارێزن و ناسنامەی راستەقینەی خۆی و خێزانەکەی لە دەست نەچێت. چیرۆکی ململانێ و ئازاری هێلین لە قۆناخەکانی خوێندندا قووڵتر دەبێتەوە؛ لە تەمەنی نۆ ساڵیدا کاتێک وێنەی دایک و باوکی دەبینێت، دەزانێت ئەو کەسانەی پێی وابووە دایک و باوکین، باپیرە و داپیرەین. ئەم راستییە برینێکی قووڵی دەروونی لە ناخی دا دروست دەکات و هەمیشە وێنەکانیان وەک هاوڕێیەکی هەمیشەیی لەگەڵ خۆی دا هەڵدەگرێت.

لە کاتێکدا گوندی گوندکۆسە و نەروە بە تەواوی وێران بوون و تەنیا یادەوەرییەکانی پێشمەرگایەتیی باوکی و هاوسەنگەرانی شۆڕشەکانی بارزان لە ناویاندا دەمێنێتەوە، کێشەی سەرەکی و ململانێی هێلین لەگەڵ کۆچی داپیرە و باپیرەی بۆ ئوسترالیا لە ساڵی 2009 زیاتر دەبێت. لە نێوان مانەوە لە دهۆک یان جێهێشتنی نیشتمان بۆ ئوسترالیا، هێلین مانەوە هەڵدەبژێرێت، چونکە بڕوای وایە خاکی دهۆک بۆنی خوێنی دایک و باوکی لێدێت. بەڵگەفیلمەکە وێنای ژیانی هێلین دەکات لە دهۆک، کە لە نێوان تەنیایی و چاوەڕوانیی دۆزینەوەی رووفاتی خێزانەکەی و، خەونی گەیاندنی دەنگی تاوانی جینۆسایدی کریستیانەکان بە جیهان بەردەوامە.

ئەم بەڵگەفیلمە بەرهەمی بەشی بەرهەمهێنانی تۆڕی میدیایی رووداوە. رۆژی 24ی ئابی 2026 بڵاوکرایەوە. 
پرۆدیوسەر نەوزاد مەحموود 
وێنەگرتن و دەرهێنان ئاری ئەمین