رووداو دیجیتاڵ
کتێبی 'بۆ مێژوو'ـی سەرۆک بارزانی، وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی فەرەنسی. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت "کۆپییەکی دەدرێتە کەسایەتیییە سیاسییەکانی فەرەنسا."
بۆ مێژوو، کتێبێکی بەڵگەیی، دۆکیومێنتاریی سیاسی و مێژووییە، باسی خەباتی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و گشتپرسیی سەربەخۆیی دەکات لە ساڵی 2017. کتێبەکە لەسەر بنەمای بەڵگە باسی بڕیار و ئاڵنگارییەکان و گشتپرسییەکە دەکات کە سەرۆک بارزانی خۆی رێبەرایەتی کرد.
چوارشەممە، 17-07-2024، عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە رووداوی راگەیاند، سبەی کتێبی 'بۆ مێژوو'ـی سەرۆک بارزانی، بە زمانی فەرەنسی چاپ دەکرێت و لە مانگی ئەیلوولدا بڵاودەکرێتەوە.
عەلی دۆلەمەڕی گوتی "کتێبەکە بە دیاری دەدرێتە چەند کەسایەتییەکی دیاری سیاسیی فەرەنسا و پەرلەمانتاران."
کتێبەکە لەلایەن د. بەختیار، مامۆستای بەشی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستا عەبدولجەبار مەلاحەسەن وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەرەنسی.
پێشتر، کتێبەکە بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی سەروو و خواروو)، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی، فارسی و رووسی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ