لە مەکسیک فێستیڤاڵی مردووەکان بەڕێوەچوو

31-10-2022
بانو دڵشاد @banudlshadd
فۆتۆ: AFP
فۆتۆ: AFP
نیشانەکردن فێستیڤاڵی مردووەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نمایشی رۆژی مردووەکانە لە شاری مەکسیکۆی مەکسیک، دوای کۆتایی هاتنی پەتای کۆڤید؛هەزاران مەکسیکی بەشداری لە نمایشەکەدا دەکەن و جلوبەرگی ترسناکی تایبەت بەو رۆژەیان لەبەردایە. 
 
بریستۆ تۆریبیۆ ئەندازیارەو لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربووەو دەڵێت: "زۆر خۆشە، بۆ ماوەی دوو ساڵ کەرەنتینە بووین، بەڵام پێموایە دیسانەوە گەڕاوینەتەوە پێش، ساڵی 2020 کاتێک کۆڤید نەبوو، وەک خێزانێک ئاهەنگ دەگێڕین و پەیڕەوی نەریتەکان دەکەین".
 
فێسیڤاڵەکە ساڵانە لە سەرەتاکانی مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوەدەچێت و سەرەتای سەرهەڵدانەکەی بۆ مەکسیک دەگەڕێتەوە.
 
مەڕاسیمەکە، پەیوەستە بە ئاهەنگەکانی ئۆلهالۆتایدی کرستیانەکانی رۆژئاوا کە بریتییە لە کۆبوونەوەی خێزان و هاوڕێیان بۆ رێزگرتن و یادکردنەوەی هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکانیان کە گیانیان لەدەستداوە.
 
جاڤیەر ئالێمان، خاوەنکار و لەو چالاکییەدا بەشداربوو و لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئەوەی کە دڵخوازی منە، داهێنانی دیزاینەرەکانە لە جلوبەرگی ئەو کەسانەدا کە بەشداری لە نمایشەکەدا دەکەن. بۆ نمونە، گوڵی سێمپاسوچیل، میکتلان، پەپوولەی پاشا، هەموو ئەو شتانەی کە جلوبەرگن".
 
قوربانیکردنی گای ئوفرێندا، ئامادەکردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی مردووەکان لە ژیاندا حەزیان لێبووە، سەردانکردنی گۆڕەکانیان و رێزلێنانیان بە گوڵ لە نەریتەکانی فێستیڤاڵەکەن.
 
فێستیڤاڵەکە گرنگییەکی تایبەتی مێژوویی هەیە و لە 2008 لە لیستی کولتووری یونسکۆدا تۆمارکراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە