گالەری


رووداو دیجیتاڵ / وێنە: Pablo Tsanaktsidis

هەژار زەهاوی، میوزیکژەنی کورد لە چوارەمین فێستیڤاڵی میوزیکی گەلان لە شاری ڤێریای یۆنان بەشدارە و لەگەڵ دوو هونەرمەندی یۆنانی پارچە میوزیکێکی تێکهەڵکێشیان پێشکێشی ئامادەبووان کرد. 
 
فێستیڤاڵەکە لە مۆزەخانەی ئەسکەندەری مەکدۆنی لە ڤێریا بەڕێوەدەچێت. تایبەتە بە ئەو گەلانەی کە ئەسکەندەری مەکدۆنی بە خاکەکەیاندا تێپەڕیوە. 
 
ئەسکەندەری مەکدۆنی (356 - 323 پێش زایین) خۆی لە شاری ڤێریا لەدایکبووە. 
 
فێستیڤاڵەکە ساڵانە لە مانگی 11 بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ دەخایێنێت. ساڵانە هونەرمەندان لە گەلانی ئەو ناوچانە بانگهێشت دەکرێن و بەرهەمی میوزیکیی خۆیان پێشکێش دەکەن. 
 
ئەو دوو هونەرمەندە یۆنانییەی لەگەڵ هەژار زەهاوی دەرکەوتوون، ناویان ماتایۆس چاغۆریسیس، کۆستاس ئەناسیادادیس ـە.