کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە نوێترین فیلمی دانیال کریگ

دیمەنێک لە نوێترین فیلمی دانیال کریگ

کولتوور و ستایل

نێتفلێکس و سینەماکانی ئەمریکا لەبارەی نوێترین فیلمی دانیال کریگ رێک دەکەون

بژار زوبێر

بژار زوبێر

10-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر10-10-2022

بابەتی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوەیەک: ئەو بەساڵاچووانەی باوەڕدارن کواڵیتیی ژیانیان باشترە
کولتوور و ستایل20-11-2026

لێکۆڵینەوەیەک: ئەو بەساڵاچووانەی باوەڕدارن کواڵیتیی ژیانیان باشترە

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

رووداو دجیتاڵ

تۆڕی نێتفلێکس کە تایبەتە بە پەخشکردنی فیلم و دراما و بە گورزێکی گەورە بۆ رۆڵی هۆڵەکانی سینەما هەژمار دەکرێت، رێککەوتنێکی بێوێنەی لەگەڵ سێ تۆڕی گەورەی سینەمای ئەمریکادا واژۆکرد تاوەکو رێگەیان پێبدرێت پێش نێتفلێکس، بەشی دووەمی فیلمی 'Knives Out' پێشانبدەن. 
 
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیاندا هاتووە، فیلمی 'Glass Onion: A Knives Out Mystery' کە تێیدا دانیال کریگ، ئەکتەری بەریتانی رۆڵی پشكنەر دەگێڕێت، بە درێژایی یەک هەفتە لە 23 تاوەکو 29ی تشرینی دووەم لە هۆڵەکانی سینەما پێشاندەدرێت. 
 
ئەو تۆڕە سینەماییانەی نێتفلێکس رێککەوتنەکەی لەگەڵدا واژۆکردوون، بریتین لە AMC، Regal و Cinemark کە مافی پێداون پێش بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە نێتفلێسک، لە هۆڵەکانی سینەمادا پێشانی بدەن، بەڵام بەکارهێنەرانی نێتفلێکس پێویستە تا 23ی کانوونی یەکەم چاوەڕێ بکەن تا بتوانن لە ماڵەکانیان سەیری ئەم بەرهەمە بکەن. 
 
فیلمەکە لە 600 هۆڵی سینەما نمایش دەکرێت کە زۆربەیان لە ئەمریکان و بەشێکیان لە بەریتانیا، ئیسپانیا، ئوسترالیا و ئەڵمانیان. 
 
ئەم رێککەوتنە یەکەمینە لە جۆری خۆی لە نێوان نێتفلێکس و تۆڕە سینەماییەکانی ئەمریکادا واژۆدەکرێت، لە کاتێکدا پێشتر نێتفلێکس تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت و بە مەبەستی بەبازاڕکردن بەرهەمەکانی لە هۆڵەکانی سینەما لە فێستیڤاڵەکاندا یانیش بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی رکابەرایەتیکردن لەسەر خەڵاتەکانی ئۆسکار، پێشانی دەدان. 
 
راین جۆنسن، دەرهێنەری فیلمی 'Glass Onion: A Knives Out Mystery' لە راگەیێندراوێکدا گوتی ئەم "فیلمە ئامانجی خۆی بۆ وروژاندنی جۆشوخرۆش"ـی بینەران پێکاوە. 
 
ساڵی رابردوو، نێتفلێکس زیاتر لە 460 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ کڕینی مافی پەخشکردنی فیلمەکە کە بەشی یەکەمی داهاتێکی گەورەی لە هۆڵەکانی سینەما کۆکردبووەوە. 
 
ئێستا هۆڵەکانی سینەما هەوڵدەدەن بەشێک لە هۆگرانی خۆیان بگەڕێننەوە دوای ئەوەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا لەدەستیاندان و روویان لە سەکۆ ئۆنڵاینەکانی وەکو نێتفلێکس کرد. 
 
کۆمپانیای AMC پێشوازیی لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ نێتفلێکس کرد.
 
ئادەم ئاروان، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هۆڵەکانی سینەما و سەکۆ ئۆنڵاینەکان دەتوانن پێکەوەبژین"، هیواشی خواست "هاوئاهەنگیی زیاتر لە نێوان AMC و نێتفلێکسدا هەبێت".
 
لە لایێکی دیکەوە، رکابەرایەتیی توندی سەکۆ ئۆنڵاینەکانی وەک دیزنی، ئەپڵ تیڤی، ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆ، هۆلۆ، ئێچ بی ئۆ ماکس وایکردووە گەشەی نێتفلێکس تووشی بەربەست بێت، بە جۆرێک لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا تۆڕەکە 1.2 ملیۆن بەشداربووی خۆی لەدەستدا، کە خراپترین دابەزینە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا تووشی هاتبێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوەیەک: ئەو بەساڵاچووانەی باوەڕدارن کواڵیتیی ژیانیان باشترە
کولتوور و ستایل20-11-2026

لێکۆڵینەوەیەک: ئەو بەساڵاچووانەی باوەڕدارن کواڵیتیی ژیانیان باشترە

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە