کانە سەهۆڵێک لە شێوەی گڕکان لەسەر هەسارۆکەی سیریس دەدۆزرێتەوە

08-05-2022
ئەژی چەتۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پسپۆڕانی كەشتیی ئاسمانیی (دۆن - Dawn)ی سەر بە ئاژانسی ناسا، چیایەکیان بینیوە لەسەر هەسارۆكەی ناوداری (سیریس) و ئەوكاتە گوتیان لەوانەیە گڕكانێكی کوژاوەی كۆن بێت، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە لەسەر گرتە و پشكنینەكانی كەشتییە ئاسمانییەكە، دەرکەوت کە کانە سەهۆڵە لە شێوەی گڕکان.
 
ئەم کانە سەهۆڵە کە هاوشێوەی گڕکانی سەر زەوییە، ناو نراوە (ئاهوونا مۆنس Ahuna Mons ) و بەرزییەکەی دەگاتە 4.1 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی هەسارۆکەکە، جیاوازییەکەی ئەوەیە کە وەكو ئەوانەی لەسەر رووی هەسارەی زەوی نییە كە گڕی بەردی تواوە و ئاگرین فڕێبدات، بەڵكو سەهۆڵ و قوڕ فڕێدەدا، ئەمەش بووەتە هۆی سەرسامی پسپۆڕانی هەردوو بواری جیۆلۆجی و فەلەكناسی.
 
لە هەمان كاتدا، (ناسا) بوونی ئەم کانە سەهۆڵەی لەسەر هەسارۆكەیەكی بچووك بە دەگمەن و سەرسووڕهێنەر دادەنێت، بەهۆی پێكهاتەكەی كە خوێ، قوڕ و بەستەڵەكە، لە كاتێكدا زۆرینەی گڕكانەكان لە بەردی تواوە پێكدێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە