Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی لە بەڵگەفیلمی 'نانی پیرۆز'

دیمەنێکی لە بەڵگەفیلمی 'نانی پیرۆز'

کولتوور و ستایل03-10-2021

بەڵگەفیلمێکی رەحیم زەبیحی لە ئیتاڵیا خەڵاتکرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-10-2021

بابەتی پەیوەندیدار

هۆزان ئایهان بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە و کلیپێک لە دهۆک تۆمار دەکات
کولتوور و ستایل30-05-2026

هۆزان ئایهان بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە و کلیپێک لە دهۆک تۆمار دەکات

رامان کوردی، گۆرانیی (جامی بادە) لە ماڵەکەی مامۆستا هێمن کلیپ دەکات
کولتوور و ستایل28-05-2026

رامان کوردی، گۆرانیی (جامی بادە) لە ماڵەکەی مامۆستا هێمن کلیپ دەکات

رێوار زوبێر و ئاگرین سەوزە 'رازی دڵ'یان بڵاوکردەوە
کولتوور و ستایل26-05-2026

رێوار زوبێر و ئاگرین سەوزە 'رازی دڵ'یان بڵاوکردەوە


رووداو دیجیتاڵ

بەڵگەفیلمی 'نانی پیرۆز' لە دەرهێنانی رەحیم زەبیحی دەرهێنەری کۆچکردوو و لە بەرهەمهێنانی توورەج ئەسڵانی، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، لە 24ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی 'ئاینی ئەمڕۆ - Religion Today'ـی لە ئیتاڵیا بەدەستهێنا. 

'نانی پیرۆز' دوایین بەرهەمی رەحیم زەبیحی، سینەماکاری کۆچکردووی کوردە و لە بەرهەمهێنانی توورەج ئەسڵانی سینەماکاری کوردە و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی 'ماد موڤی'یە؛ لە نوێترین و نۆیەمین بەشداری نێودەوڵەتییدا، لە 28 ئەیلوولی 2021 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فێستیڤاڵەکەدا لە شاری تڕێنتۆ لە ئیتاڵیا نمایشکرا و و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئەم رووداوە سینەماییە بەدەستبێنێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی 'ئاینی ئەمڕۆ، بە مەبەستی رەخساندنی فەرهەنگی ئاشتی و دانووستان لە نێوان باوەڕ و کولتوورەکان، هەروەها سازکردنی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان سینەما و دین و ئایینە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە 1997 دامەزراوە، لەم رێگە گرینگەدا بە شوێن پەیوەندیی لە نێوان بیروباوەڕەکان و ژیانی سادە و خۆماڵی خەڵکی سەرتاسەری دنیا و هەروەها ئاشتی و فەرهەنگە جۆراوجۆرەکان، لە رێگەی وەرگرتنی جیاوازییەکانی یەکتریدایە.  

24ـەمین خولی ئەم رووداوە هونەرییە بە نمایشی فیلمە سینەماییەکان، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمەکانی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە رۆژانی 22 تا 29ی ئەیلوولی 2021 لە تڕێنتۆ لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو. 

'نانی پیرۆز' لە لایەن کۆمپانیای 'ئێلی ئیمەیج' بە بەرپرسیارییەتی ئیلاهە نەوبەخت لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتییدا، لە بەشی فەرمی 'پێشبڕکێی ئاسیا' لە 13یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەڵگەفیلمی دیمز وەکوو گرینگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی ئاسیا لە کۆریای باشوور نمایشکرا. 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەڵگەفیلمی دیمز، بە ناونیشانی پێشڕەوترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم لە کیشوەری ئاسیا بە ناوەرۆکی 'ئاشتی، پەیوەندییەکان و ژیان'؛ بە نمایشی 130 بەڵگەفیلمی دەرهێنەرانی 40 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان، لە رۆژانی 9 تا 16ی ئەیلوولی 2021 لە شارەکانی گۆیانگ و گۆوانگ جۆ لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.