زۆرترین بینەری 'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە ئیماراتە

31-07-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "شاردنەوەی سەدام حوسێن"
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بینەری فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا، رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی  لە هەڵکشاندایە، زۆرترین بینەریشی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ئیماراتە. 
 
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئیمارات، لە 11 هۆڵی دیکە پێشاندرا و کۆی گشتی سینەماکانی فیلمەکە تێیدا پێشاندرا بووە 25 سینەما، دواتریش 33 سینەما.
 
پاسکاڵ رەحمە، بەرپرسی بڵاوکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا - نووسینگەی سعودیە لە کۆمپانیای ئێمپایەر، بە رووداوی راگەیاند: لە رووی زۆری ژمارەی بینەرانی فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"، ئیمارات لە ریزبەندی یەکەمدا دێت و لە قەتەر پێشوازییەکی زۆری لێ کراوە و لە ریزبەندی دووەمدا دێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دوای ئەو دوو وڵاتە، زۆرترین بینەری فیلمەکە لە سعودیە، دواتر بەحرەین بووە، عومان، ئوردن و لوبنان لە دوای ئەو وڵاتانەوە دێن.
 
"شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە 21ـی تەمموزی 2024 لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پێشاندەدرێت و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە. هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری فیلمەکە بە رووداوی راگەیاند، لە رووی زۆرترین بینەرەوە، سینەماکانی هەرێمی کوردستان لە دوای ئیمارات و قەتەر دێت. 
 
هەرسێ سینەمای ئێمپایەر لە هەولێر، ستی سینەما لە سلێمانی و سینەمای دهۆک مۆڵ لە دهۆک، ژمارەی پێشاندان و هۆڵی دیکەی سینەماییان بۆ فیلمەکە تەرخانکردووە.
 
پێشاندانی بەڵگەفیلمەکە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
 
سینەما ئێمپایەر لە هەولێر، رۆژانە چوار پێشاندان لە کاژێر:
 
14:00
16:30
19:00 
22:00
 
ستی سینەما لە سلێمانی، چوار پێشاندان لە کاژێر:
 
16:00
18:00
20:00 
22:00
 
سینەمای دهۆک مۆڵ لە دهۆک، سێ پێشاندان لە کاژێر:
 
15:30 
19:00 
21:00
 
زیاد عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری سینەمای دهۆک مۆڵ، بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی پێشوازی بینەران لە فیلمەکە، رۆژانە لە دوو پێشاندانەوە بۆ سێ پێشاندان زیادکراوە و ئەگەری هەیە، لە سبەی پێنجشەممەوە 1ـی ئابی 2024 بیکەن بە چوار پێشاندانی جیاواز.
 
پێشاندانی فیلمەکە لە سینەماکانی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە 18ـی تەمموزی 2024، پێشاندانی لە سینەمای 11 وڵاتی عەرەبی دەستیپێکردووە، هەردوو وڵاتی مەغریب و تونسیش پێشاندانیان بۆ جەژنی قوربان پێشخستبوو.
 
تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی پێشاندانی فیلمەکە لە بەغدا نەدراوە و دەرهێنەری فیلمەکە پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو، چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتیاری و شوێنەواری عێراق دەکات.
 
"شاردنەوەی سەدام" چیرۆکی عەلا نامیق دەگێڕێتەوە کە توانی 235 رۆژ سەدام حوسێن لە چاڵێکدا بشارێتەوە، لە کاتێکدا 150 هەزار سەربازی ئەمریکی بە دوایدا دەگەڕان.
 
12 ساڵ کار بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە کراوە و کۆمپانیای هەنێ، بە هاوبەشی سەرەکیی حکومەتی نەرویج فیلمەکەی بەرهەمهێناوە.
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە ئەم ساڵ لە تەواوی جیهان بڵاوبکرێتەوە و یەکەم پێشاندانی نێودەوڵەتیی لە تشرینی دووەمی 2023 بوو لە ئەمستردام، یەکەم پێشاندانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، لە جەدەی سعودیا بوو و لە چەندین وڵاتی ئەوروپی و عەرەبی پێشاندانی تایبەتی بۆ کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریتنی سپیرز، هونەرمەندی ئەمریکی

فیلمێک لەبارەی بریتنی سپیرز بەرهەمدێت

کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرز مافی بیروەرییەکانی بریتنی سپیرز بەناوی "The Woman in Me" بەدەستهێنا، بڕیارە فیلمێکی بایۆگرافی لەبارەی ژیان و هونەری ئەو هونەرمەندە پۆپە بەرهەمبێنێت.