پسکیتێکی ساڵی 1912 بە 23 ھەزار دۆلار فرۆشرا

27-10-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن تایتانیک پسکیت
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

رۆژی شەممە ٢٤ تشرینی یەکەم لە مەزادخانەیەکی وڵاتی بەریتانیا، پسکیتێک کە لە نێو کەشتی تایتانیک بووە بە بڕی ٢٣ ھەزار دۆلار فرۆشرا.

پارچە پسکیتەکە لە مەزادخانەی Henry Aldridge & Son لە وڵاتی بەریتانیا بە ١٥ ھەزار پاوەند فرۆشرا کە دەکاتە ٢٣ ھەزار دۆلار.

کڕیاری ئەم پارچە پسکیتە پیاوێکی دەوڵەمەندی یۆنانییە و، جگە لەم پارچە پسکیتە کە رزگاربوویەکی سەر کەشتییەکە هەڵیگرتووە، زیاتر لە ٢٠٠ پارچەی جۆرا و جۆری دیکەی کەشتی تایتانیک لەم مەزادخانەیە  فرۆشران. 

کەشتی تایتانیک لە ١٤ نیسانی  ساڵی ١٩١٢ لە وڵاتی بەریتانیا بەرێکەوتبوو بۆ ئەمریکا، بەڵام بە ھۆی خۆکێشان بە شاخێکی بەستەڵەک کەشتییەکە نقوومبوو و ١٥٠٠ کەس تێیدا بوونە قوربانی.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە