ھونەرمەندێکی تورک منداڵێک لە مردن رزگار دەکات

26-10-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن نەجاتی شاشمەس
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

ھونەرمەندنی بەنێوبانگی تورک" نەجاتی شاشمەس" نەشتەگەری منداڵێکی عێراقی گرتە ئەستۆی خۆیی و لە مردن رزگاریکرد.

ئەکتەری زنجیرە درامایی دۆڵی گورگەکان کە ناسراوە بە موراد عەلم دار، وێنەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبەردەم نەخۆشخانە بڵاودەبێتـەوە و هەوادارانی بۆ وێنەکە دەنووسن" نەجاتی منداڵێکی عێراقی لە مردن رزگار کردووە."

چیرۆکی چارەسەرکردنی ئەو منداڵە دوای ئەوەدێت کە نەجاتی بۆچارەسەری نەخۆشی خۆی سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، لە نەخۆشخانەکە ھەواڵی منداڵێکی عێراقی دەزانێت کە ناتوانێت ئەو پارەیە دابین بکات بۆ ئەنجامدانی نەشتەگەری مۆخی سەری، نەجاتی لە بەرامبەردا دەڵێت"کۆی تێچووی نەشتەگەری ئەو منداڵە من دەیگرمە ئەستۆی خۆم."

بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵەی  نەجاتی، ھەوادارانی دڵخۆش کرد کە کارێکی کردووە بۆ مرۆڤایەتی و منداڵێکی لە مردن رزگار کردووە .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە