رووداو – زاخۆ
گۆرانیبێژی كورد عەممار كوفی رایگەیاند كە لەو ماوەیە دوو گۆرانی بڵاودەكاتەوە، بەڵام جارێ كلیپیان بۆ ناكات.
عەممار كوفی بە (رووداو)ی گوت "لە چەند رۆژی داهاتوودا دوو بەرهەمم بڵاو دەبێتەوە كە هەردووكیان لە نێو ئەلبوومە تازەكەمدا دەبن. یەكەمیان گۆرانییەكی فۆلكلۆری كوردییە و ئەوەی دیكەش گۆرانییەكی عەرەبییە كە بە شێوازێكی نوێ گوتوومەتەوە".
عەممار دەڵێت ئەو دوو گۆرانییەی بەبێ سپۆنسەر لەسەر ئەركی خۆی تۆمار كردووە. گوتیشی كلیپ بۆ ئەو دوو بەرهەمەی ناكات و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە پێگەكانی وەكو یوتیوب و ئەنغام بڵاویان دەكاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ